به‌شداری ۶۴ هه‌زار هێزی عێراق بۆ ئه‌منیه‌تی ئه‌ڕبه‌عینی حسه‌ینی

فه‌رمانده‌ی لقی ڕافدینی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ زیاتر له‌ ۶۴ هه‌زار هێزی عێراق بۆ دابین کردنی ئه‌منیه‌تی ئه‌ڕبه‌عینی حسه‌ینی ئاماده‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فورات نیوز، فه‌رمانده‌یی لقی ڕافدینی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ زیاتر له‌ ۶۴ هه‌زار هێزی عێراق بۆ دابین کردنی ئه‌منیه‌تی ئه‌ڕبه‌عینی حسه‌ینی ئاماده‌ن.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاتووه‌: به‌رنامه‌ی ئه‌منیه‌تی به‌ هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی چوار پارێزگای مه‌یسان، زیقار، مه‌سنا و واست به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ئێزگه‌ی پشکنین له‌ ده‌ور ئه‌م چوار پارێزگایه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت.

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی ڕافدین زیادی کردووه‌: به‌ پێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ هه‌موو بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌کان کپ کراوه‌ و ڕێگاکان کۆنترۆڵ بوون و گه‌ڕیانه‌کان زیاتر بووه‌ و هه‌موو ڕێگاکانی هات و چووی زیاره‌تکاره‌کان به‌ ته‌واوی ئه‌منه‌ و کێشه‌یان نییه‌. هه‌روه‌ها گه‌شتی ئاسمانی به‌ باڵه‌فڕ به‌رده‌وام له‌ بنکه‌ی ئاسمانی ئیمام عه‌لی له‌ باشووری ناسرییه‌ ئه‌نجام ده‌بێت و بیاوانه‌کانی ئه‌م چوار پارێزگایه‌ چاودێڕی ئاسمانیش ده‌کرێت.

News Code 22276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =