کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانانی کۆمکاری ئۆراسیا لە تورکیا

کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانانی وڵاتگەلی ئەندامی کۆمکاری ئۆراسیا لە بەیانییەوە لە تورکیادا دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، بینالی یێڵدریم سەرۆک پەرلەمانی تورکیا بەیانی سێ شەممە میوانداریی سێهەمین کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانانی وڵاتگەلی ئەندامی کۆمکاری ئۆراسیا دەکات لە شاری ئانتالیای تورکیا.

ئەو کۆبوونەوە بە پەیامی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە فەرمی دەست پێدەکات و پاشان نزیکەی ٧٠٠ کەس بە نوێنەرایەتی لە پەرلەمانەکانی ٣٨ وڵات پرسگەلێکی وەک هاوکاریی ئابووری، ژینگە و گەشەی پاوەجێ لێکدەدەنەوە.

بابەتی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوە "هاوکاری ئابووری لە ئۆراسیا، ژینگە و گەشەی پاوەجێ"یە و ئامانج لە بەڕێوەچوونیشی هەڵسەنگاندنی لەمپەرەکانی بەردەم گەشەی پاوەجێ لە ئاستی جیهانی و ناوچەیی و بەرزکردنەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەر کردنیانە.

ئەو کۆبوونەوەیە ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەخێرهێنان و وتەدانی سەرۆک پەرلەمانانی تورکیا، ڕووسیا و کۆریای باشوور دەست پێدەکات.

سایانی باسە کە دوو کۆبوونەوەی پێشووی سەرۆک پەرلەمانانی ئۆراسیا لە وڵاتانی ڕووسیا و کۆریای باشوور بەڕێوە چووە.

News Code 22263

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =