پەیامی سەعد حەریری بۆ بەرهەم ساڵح

سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان هەڵبژاردرانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی لە بەرهەم ساڵح پیرۆز کرد

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی دیاری کراو بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی لوبنان لە پەیوەندی تەلەفونی خۆی لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، هەڵبژاردران بۆ ئەو پۆستەی لێ پیرۆز کرد.

ناوبراو وتی: هیوادارم لە راپەڕاندنی بەرپرسایەتی و ڕاسپاردەکان سەرکەوتوو بیت و بۆ ئەوەی عێراق و گەلی ئەو وڵاتە بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێن.

سەعد حەریری هەروەها هیوای خواست کە هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان لوبنان و عێراق لە بوارگەلی جۆراوجۆر لە پێناو بەرژەوەندیی گەلانی دوو وڵات بەردەوام ڕوو لە بەرزبوون بێت.

News Code 22262

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =