بێ سەروشوێن کردنی خاشقجی تاوانێکی دژە مرۆییە

ئەمینداری پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، کاردانەوەی نیشان دا هەمبەر بە ونبوونی چالاکی میدیایی عەرەبستانی و بێ سەروشوێن کردنی زۆرەملانەی بە یەکێک لە تاوانە دژە مرۆییەکان زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المصریون"، محەمەد بەرادەعی جێگری سەرۆک کۆماری پێشوو و ئەمینداری پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، کاردانەوەی نیشان دا هەمبەر بە ونبوونی جەماڵ خاشقجی چالاکی میدیایی عەرەبستانی و ونبوون و بێ سەروشوێن کردنی زۆرەملانەی بە یەکێک لە تاوانە دژە مرۆییەکان لە قەلەم دا.

ناوبراو لە تویتێکدا ڕایگەیاند: کەسانێک کە لە ماوەی ژیانمدا دیدارم لە گەڵیاندا بووە و دواتر بێ سەروشوێن بوونە وەک "ئیمام مووسا سەدر"، "مەنسوور کیخا" و لەم دواییەشدا "جەماڵ خاشقجی"م جوان لە بیرە.

جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی میسر ڕاشیگەیاند: بە پێی کۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتیی پاڵپشتی لە تەواو کەسایەتییەکان لە بەرامبەر بێ سەروشوێن کردنی زۆرەملانە، ئەو کارە جەنایەتێکی دژە مرۆیی دێتە ئەژمار. زۆر جێی ترس و بێزارییە کە هەندێک لە ئێمە چکۆلەترین هەستی ڕێزنانیان بۆ ژیان و سادەترین تێگەیشتنیان بۆ چەمکی دادپەروەری نییە.

شایانی باسە کە ونبوون و پاشان کوژرانی جەماڵ خاشقجی بە دەستی هێزەکانی عەرەبستانی سعوودی لە بارەگای کۆنسولخانەی ئەو وڵاتە لە ئەستەنبۆڵ شەپۆلێک کاردانەوەی جیهانیی لە دژی عەرەبستان بە دواوە بووە.

News Code 22260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =