ئێران سەتەلایتی "پەیام"  ده‌نێرێته‌ خولگه‌ی زه‌وین

سەرۆکی رێکخراوی گەردوونی ئێران وتی: یەکەمین سەتەلایتی ئێران بە ناوی "پەیام" بە تەمەنی ٢ ساڵ و له‌ ڕێگای سەتەلایت بەری ناوخۆییه‌وه‌ لە خولگه‌ی زەوین جێ دەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مورتەزا بەراری ئەمڕۆ لە رێوڕەسمی سەتەلایتی پەیامی ئەمیر کەبیر لە زانکۆی ئەمیر کەبیر بە ئاماژە بە ئەوەی کە سەتەلایتی پەیامی ئەمیر کەبیر سەتەلایتێکی لێکدانەوەی لە دوورەوەیە بۆ یەکەم جار ئێمە لە بواری سەتەلایتە لێکۆڵینەوەییەکانەوە دەبات بەرەو سەتەلایتە کاراییەکان، وتی: ئەو سەتەلایتە بڕیارە بە تەمەنی دوو ساڵەوە لە خولگه‌ی ٥٠٠ کیلۆمەتری زەوی جێ بگرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە پلانەکانی گەشەی تەکنۆلۆژیای گەردوونی لە وڵات درێژە دا: لە پلانی ١٠ ساڵەی یەکەمی گەردوونی، توانیمان لە بواری پلەی زانستی ئێران لە بواری گەردوونییەوە ببەینە سەرەوە و دەستمان بگاتە چەرخەی گەردوونی و هەروەها گەشەی تەکنۆلۆژیای گەردوونی دەست بخەین.

بەراری درێژەی دا: بەم پێیە ئێستا لە پلەی یەکەمی ناوچەکەین لە بواری گەردوونی و هەروەها پلەی ١٥ ی زانستی جیهانمان لە ئەو بوارە هەیە.

News Code 22254

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =