شوناسی ١٥ کەسەکە کە جەماڵ خاشقجیان کوشتووە، دەرکەوت

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند ئەو سعوودییانەی کە لە کاتی بوونی جەماڵ خاشقجی لە کونسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ چوونە ناو باڵەخانەکەوە لە هێزەکانی پۆلیسی سعوودی بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، هەواڵدەری ئەناتۆڵی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکانی تورکیا ڕاپۆرتی دا کە ئەندامانی گرووپە ١٥ کەسییەکەی سعوودی کە لە کاتی بوونی جەماڵ خاشقجی ڕەخنەگر و ڕۆژنامەڤانی سعوودی لە ناو کونسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ چوونە ناو ئەو کونسوڵگەرییەوە لە هێزەکانی پۆلیسی عەرەبستان بوون.

پێشتر سەرچاوە تورکیاییەکان ڕیانگەیاندبوو کە ١٥ سعوودی لەوانە چەندین بەرپرسی ئەو وڵاتە بە دوو فڕۆکەوە هاتوونەتە ناو ئەستەنبۆڵ و پاش ئەوە چوونە ناو کونسوڵگەری عەرەبستان لە ئەو شارە.

ون بوون و پاش ئەوە کوژرانی جەماڵ خاشقجی بە دەستی ئەندامانی دەسەڵاتی عەرەبستان لە باڵەخانەی کونسوڵگەری ئەو وڵاتە لە ئەستەنبۆڵ شەپۆلێک لە کاردانەوەکانی دژی عەرەبستان لە جیهان هەستانەوە.

News Code 22251

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =