گفتوگۆی سەلیم جبووری و عەبدولمەهدی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی عێراق

سەلیم جبووری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە گەڵ عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، سەلیم جبووری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و عادڵ عەبدولەمهدی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە پێکەوە دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو لایەنەکە لە ڕەتوی ئەو دیدارەدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و پرسی پیکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی ئەو وڵاتە باس و وتووێژیان کرد.

جبووری لە ئەو دیدارەدا لە سەر هەڵبژاردنی کەسایەتییە بە ئەزموون و لێزانەکان لە پۆستە جیاوازەکانی دەوڵەتی داهاتوو بە دوور لە هەر جۆرە بەش خوازیەک جەختی کرد.

عەبدولمەهدیش بە بۆنەی هەوڵی جبووری بۆ نزیک تر کردنەوەی ڕوانگەی گرووپە جیاوازە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو، دەسخۆشی کرد.

News Code 22250

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =