ئۆپراسیۆنی دژه‌ داعش له‌ ته‌لعه‌فه‌ر

ئۆپراسیۆنی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌کانی سوپای عێراق له‌ دژی پاشماوه‌کانی داعش له‌ ته‌لعەفه‌ر له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستی پێ کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر مه‌ له‌ ڕاشا توده‌ی، سوپای عێراق و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی دوێنێ یه‌کشه‌مه‌ ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازییه‌کان له‌ دژی پاشماوه‌کانی داعش له‌ شاخه‌کانی ماڵ وێران له‌ ته‌لعه‌فه‌ر ده‌ست پێ کرد.

حه‌شدی شه‌عبی به‌ بلاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا: سوپا و حه‌شدی شه‌عبی ئۆپراسیۆنێکی هاوبه‌شیان بۆ له‌ناو بردنی پاشماوه‌کانی داعش له‌ شاخه‌کانی ماڵ وێران له‌ ته‌لعه‌فه‌ر ده‌ست پێ کردووه‌. هێزه‌کانی پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی بۆمبه‌ چێندراوه‌کان ده‌ستیان به‌ کار کردووه‌.

له‌م درێژه‌دا ئاماژه‌ دراوه‌: ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی هێزه‌کانی عێراق بۆ ئه‌من کردنی شاره‌کان و پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی بۆمبه‌ چێندراوه‌کان ئه‌نجام ده‌بێت.

News Code 22249

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =