ڕەوتی پەسندکرانی CFT لە میانەی ململانێی لایەنگران و دژبەرانی

پڕۆژە یاسای پەیوەست بوونی ئێران بە کۆنوانسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی دابین کاری ماڵیی تیرۆریزم (CFT) وەک یەکەمین رۆژەڤی رۆژی ڕابردووی مەجلیس خرایە بەر باس لێکدانەوە و بە لەسەدا ۵۳ دەنگی ئەرێنیی نوێنەران پەسند کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پڕۆژە یاسای پەیوەست بوونی ئێران بە کۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی دابین کاری سەرچاوەی ماڵیی تیرۆریزم (CFT)  وەک یەکەمین رۆژەڤی رۆژی ڕابردووی مەجلیس لە ناو ململانێی کۆمیسیۆنە جۆراوجۆرەکان، لایەنگران و ناڕازیان و بە بەشداریی وەزیری دەرەوە خرایە بەر باس لێکدانەوە و بە لەسەدا ۵۳ دەنگی ئەرێنیی نوێنەران پەسند کرا.

ڕەوتی پەسندکرانی  (CFT)

نوێنەرانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی پاش لێکدانەوەی لێدوانی لایەنگران و ناڕازیان بە پڕۆژە یاسای پەیوەست بوونی ئێران بە کۆنوانسیۆنی بەرەنگاربوونەوەیی دابین کاری ماڵیی تیرۆریزم (CFT)، ئەو پڕۆژە یاسایان بە ١٤٣ دەنگی ئەرێنی، ١٢٠ دەنگی نەرێنی و ٥ دەنگی بێ لایەن لە سەرجەم ٢٧٦ نوێنەری ئامادەبووی ئەو دانیشتنە، پەسند کرد.

یاسای ناوخۆییمان وەلاوە نا و کۆنواسیۆنی نێودەوڵەتیمان واژۆ کرد

حسێنعەلی حاجی دلیگانی لە دانیشتنی ئەوڕۆی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و لە میانەی ڕەوتی پەسند کرانی کۆنوانسیۆنی بەرەنگاربوونەوەیی دابین کاری ماڵیی تیرۆریزم (CFT)، بە پێدانی هۆشداری یاسای بنەڕەتی، ڕوو لە سەرۆکی مەجلیس ڕایگەیاند: پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی کاڵا و دراو، یەکێکە لە دەرکەوتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رێبەری باڵا لە دیداری نوێنەرانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی جەختیان کرد کە لە قۆناغی یەکەم دەبێ بەها بە یاساگەلی ناوخۆیی بدەین بو زۆر زۆم نەکەینە سەر کۆنواسیۆنە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام لەم دانیشتنەدا ئێمە یاسای ناوخۆییمان بەردا و کۆنواسیۆنی نێودەوڵەتیمان واژۆ کرد.

لاریجانی: هەموارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا دەروەستی بە کۆنواسیۆنەکان نییە

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە وەڵامی ئەو هۆشدارە وتی:  پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراو هیچ دەروەستی بە کۆنواسیۆنی CFTیەوە نییە و دەزگای داد بە هۆی بوونی پرسی دادوەرانە لەو پڕۆژە یاسادا ڕایگەیاندووە کە پڕۆژە یاساکە دەروەستی بەو دەزگایەوە هەیە و بەو هۆیەی کە شۆڕای نیگابان ڕەخنەی لێ دەگرت، ئێمە لە رۆژەڤی مەجلیس لامان برد.

عەلی لاریجانی وتیشی: وەزیران دەتوانن پەیمانامەگەلێک واژۆ بکەن، بەڵام تا لە مەجلیسدا پەسند نەکرێن، قبووڵ ناکرێن. کەواتە ئەو کێشانەی سەبارەت بە واژۆکرانی بەڵێنەکانی FAFT خرایە ڕوو، بە بێ ئیزنی مەجلیس ناکرێن.

زەریف: پەیوەست نەبوون بە کۆنواسیۆنەکان کێشەکان تەشەنە دەدات

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ بەیانی لە دانیشتنی پڕۆژەیاسای CFT لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتی: ئێمە توانیمان هەروەک رێبەری باڵا فەرموویان بە تێکشکاندنی گەمارۆکان، ئەمریکا شکست بدەین، ئێمە گەلی جار بە خۆڕاگریی خەڵکی و تەگبیر و مشۆرێک کە گرتوومانەتە بەر، ئەمریکا شکست بدەین و بۆ ئەمجاریش هەر شکستی دەدەین.

زەریف بە ئاماژە بەوەی کە لە دوو حەوتەی ڕابردوودا تەریک کەوتنی ئەمریکامان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نمایش دا، ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری ئەمریکا نەیتوانی کۆمەڵگای جیهانی لە دژی ئێران راپەڕێنێت و تەنانەت نەیشی توانی بە کەڵك وەرگرتن لە سەرۆکایەتی خۆی لە ئەنجومەنی ئاسایش لەو ئەنجومەنە وەک کارتی گوشار بۆ سەر ئێران کەڵک ببات، تەنانەت دیتمان کە دانیشتنی ئەنجومەن کرایە شوێنی دادگایی کردنی سیاسەتگەلی یەک لایەنەی ئەمریکا.

وەزیری دەرەوە جەختی کرد: بەرجام توانی سیاسەتگەلی ئەمریکا لە جیهاندا تەریک بخات و ڕاست و دروستیی خەڵکی ئێمە بە جیهان نیشان بدات و هەروەها ڕژیمی زایۆنی لە جیهاندا شەرمەزار بکات، بە ڕادەیەک کە نەتانیاهۆ لە دانیشتنە جۆراوجۆرەکانی خۆی لە کۆمەڵەی گشتیی ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا، بوو بە مایەی گاڵتە پێکردنی

جەختیشی کرد: ئەمڕۆ مەجلیس لە دۆخی بڕیاردانێکی مێژووییدایە، ئەگەر بەرجام باش نەبا ئەمریکا لێی نەدەچووە دەرێ. کەواتە بەرجام مایەی سەرکەوتنی گەلە و نابێ بیکەینە مایەی لاوازیی گەل.

زەریف وتیشی: ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە مەجلیس بە ژیرییەوە پەسندی کرد و ئەمڕۆش بڕیار لە سەر پڕۆژەیاسای دیکە دەدات؛ ئەمانە پڕۆژە یاساگەلێکن کە بیانوو لە ئەمریکا دەستێنن و هەڵگری ناوەڕۆکێکن کە ئەمریکا بە بیانووی ئەوان پێشگری دەکەن لە مامەڵەی بازرگانی لە گەڵ ئێمە.

وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بەوەی کە نە من و نە سەرۆک کۆمار ناتوانین گەڕەنتی بدەین کە بە پەیوەست بوون بە کۆنوانسیۆن کێشەکانمان چارەسەر بن، بیری هێناوە: ئێمە دەتوانین گەڕەنتی ئەوە بدەین کە بە پەیوەست نەبوون بەو کۆنواسیۆنانە، ئەمریکا کێشەگەلێکی نوێ ناخاتە بەردەمی ئێمە.

ڕاشیگەیاند: پێویستە خەڵکی ئاگادار بکەین کە FATF هیچ دەروەستێکی بە هەڵکشان و داکشانی نرخی دراو نییە و هەروەها FATF پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە داخرانی حسێبی خوێندکاران و بازرگانانی ئێرانی و هەروەها ئیمکانی پێنەدانەوەی دراو بە ئێرانەوە نییە و ڕەنگە لەو پەیوەندییەدا گۆشارەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە هاتنە ئارای ئەو هەلومەرجەدا کاریگەر بێت.

زەریف ئاماژەی بەوەش دا: تەنانەت هاوڕێیانی ئێمە وەک چین و ڕووسیا هەمبەر بە قبووڵ کردنی CFT لە لایەن ئێمەوە هەستیاریگەلی خۆیان هەیە. هاوکات ئەورووپا بە ئێمە دەڵێ بۆ ئەوەی بتوانین میکانیزمی تایبەتی ماڵی بۆ ئێوە جێبەجێ بکەین دەبێ ئێران CFT قبووڵ بکات.

نامەی رێبەری باڵا بۆ لاریجانی سەبارەت بە کۆنواسیۆنەکان

لە درێژەی دانیشتنی ئەمڕۆ یەکشەممە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و لە میانەی ڕەوتی پەسند کرانی کۆنوانسیۆنی بەرەنگاربوونەوەیی دابین کاری ماڵیی تیرۆریزم (CFT)، سەید حسێن نەقەوی حسێنی نوێنەری خەڵکی وەرامین و ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەکی مەجلیس بە ڕاگەیاندنی هۆشداری بڕگەی ١١٠ی یاسای بنەڕەتی، وتی: رێبەری باڵا لە دیداری نوێنەران بەردەوام پێشنیارگەلێکی گرینگی پێ کردوون و لیژنەی سەرۆکایەتی بەرپرسە لە جێبەجێ کردنیان.

ناوبراو ڕوو لە لاریجانی وتیشی: رێبەری ئەمساڵ بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندبوو کە ئەو کۆنواسیۆنانەی لە لایەن دوژمنانەوە دادەڕێژرێن، نابێ پەسند بکرێن و مەجلیس دەبێ بە شێوەی سەربەخۆ لەوبارەیەوە یاسادانەری بکات.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەکی مەجلیس ڕاشیگەیاند: بە بڕوای ئێمە مەبەستی بەڕێزیان ئەم کۆنواسیۆنانەیە و چاوەروان بووین کە لیژنەی سەرۆکایەتی لەو بوارەدا میکانیزمگەلێک دابین بکات. بە پێی گرینگیی پڕۆژە یاسای CFT، دەبوو دانیشتنێک بەڕێوە چووبایە و تێیدا ئیمکانی ئاراستە کرانی پڕۆژە یاسایەکی سەربەخۆ لەوبارەیە تاوتوێ کرابایە.

عەلی لاریجانی لە وەڵامی ئەو نوێنەرەدا وتی: من لە دانیشتنی داخراوەدا لەوبارەیەوە ڕوون کردنەوەم داوە و باش نییە کە مەجلیس بەوە تۆمەتبار بکرێت کە بە پێچەوانەی ڕاوبۆچوونی رێبەری باڵا هەنگاو دەنێت. هەموو باش دەزانن کاتێک بۆچوونی رێبەری بگاتە دەستمان، هەموو پێڕەوی لێ دەکەین.

سەرۆکی مەجلیس وتیشی: دوای ئەوەی رێبەری باڵا بابەتگەلێکیان فەرموو، لێکدانەوەی ئێمە ئەوە بوو کە بەڕێزیان دژی ئەو پڕۆژە یاسایەن. هەر بۆیە لێکدانەوەی پڕۆژە یاساکان بۆ ماوەی ٢ مانگ بێدەنگ کرا. پێویست بوو ئەنجامی ئەو پڕۆژە یاسایە یەکلا بێتەوە. چونکە دەزگا جۆراوجۆرەکان نامەگەلێکیان ئاراستەی من و نووسینگەی رێبەری کردووە و خوازیاری یەکلا بوونەوەی پڕۆژە یاساکە بوون.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە نامەیەک دا کە لە لایەن نووسینگەی رێبەری باڵاوە گەیشتۆتە مەجلیس و ڕایگەیاند: سەبارەت بە پێوشوێن گرتنی ئێمە بۆ ڕەزامەندی یان دژایەتیی رێبەری باڵا لە گەڵ پڕۆژە یاساگەلی چوارینە و کۆنواسیۆنەکان لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، نووسینگەی رێبەری باڵا، وتەکانی بەڕێزیان لە دیداری نوێنەران بیر هێناوەتەوە. واتە لەو جێگەدا کە رێبەری باڵا فەرموویانە: "ئەوی من لە دیداری نوێنەران سەبارەت بە پڕۆژە یاساگەلی چوارینە و کۆنواسیۆنەکان وتوومە، دەرەوەستی بە پرێنسیپی سەرەکیی کۆنواسیۆنەکان و نەک کۆنواسیۆنێکی تایبەتی. کەواتە من دژایەتییەکم لە گەڵ لێکدانەوەی ئەو پڕۆژەیاسایانە لە مەجلیسدا و لە پێناو یاسایی کردنیاندا نییە".

لاریجانی زیادی کرد: کەواتە ئێمە رێگەی دروستمان گرتۆتە بەر و ئەگەر ڕای رێبەریتان دەوێت، بەڕیزیان داکۆکی لە لێکدانەوەی زانایانەی ئەو پڕۆژە یاسایە لە مەجلیس دەکەن.

لایەنگران CFT: رێگەی بیانووگرتن لە دوژمنان دەستێنێت

محەمەد فەیزی نوێنەری خەڵکی ئەردەبیل لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بە دەربڕینی لایەنگریی بۆ پەیوەست بوونی ئێران بە کۆنواسیۆنی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی دابین کاریی سەرچاوەی ماڵیی تیرۆریزم (CFT) بە بیرهێنانەوەی وتەکانی رێبەری باڵا سەبارەت بە کۆنواسیۆنەکان وتی: کەس بۆی نییە ببێتە وتەبێژی بەڕێزیان، بۆ نوێنەران بە درۆزن بوون تۆمەتبار دەکەن؟

ئەندامی کۆمیسیۆنی پلان و بوودجە وتیشی: ئەگەر FATF جێبەجێ و کردەکی نەکرێت، خۆمان بە دەستی خۆمان کەناڵگەلی بانکی بەڕووی خۆماندا دادەخەین. ئێمە لە سەر ئەو بڕوایەین کە FATF خاوەن بژێرەگەلێکی لانی کەمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕانت و گەندەڵی لە ئاستی نێودەوڵەتییە و ئەو ستانداردانە دەوڵەتی نین و پەیوەندیان بە بنکەگەلی ئابوورییەوە هەیە. بنکەگەلی ئابووری دەتوانن بە شێوەی سەربەخۆ ئەو ستانداردانە ڕەچاو بگرن.

فەیزی بیری هێنانیەوە: پێتان وانەبێ کە ئێمە لە پێگەی هەڵبژاردنداین. هەنگاوی پێویست بۆ بوونی پەیوەندییەکی ئاسایی لە ئاستی نێودەوڵەتی، پەسند کرانی پڕۆژە یاساگەلی چوارینەیە و ئەگەر بەستێنە پێویستەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سووخۆری پەسند بکرێت، سایەدی بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە دژی ئێران دەبین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: پاشهاتی پەسند نەکرانی ئەو پڕۆژە یاسایە بۆ خەڵکی ڕوون نەکراوەتەوە. بانکەکانی وڵاتانی دۆستی وەک سووریا، عێراق، چین، تورکیا، هیند و ڕووسیاش لە ئەگەری پەسند نەکرانی ئەو پڕۆژە یاسایە بۆ درێژەی پەیوەندی داراییان لە گەڵ ئێراندا تووشی کێشە دێن و ئێران ناتوانێ پشکی ئەندامێتی خۆی لە ناوچە و بەستێبە نێودەوڵەتییەکانیش بدات.

هەروەها بێهرووز نوێنەری خەڵكی تاران و ئەندامی فراکسیۆنی سەربەخۆیانی مەجلیس بە دەربڕینی لایەنگریی بۆ پەیوەست بوونی ئێران بە کۆنواسیۆنی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی دابین کاریی سەرچاوەی ماڵیی تیرۆریزم (CFT)، نەهێشتنی بیانوو بە دەست دوژمنانی هێنایە بەرباس و ڕایگەیاند: ئێمە تا ئێستا ٤٠ بابەت لە پێداویستییەکانی FATFمان جێبەجێ کردووە و ئەگەر ئەندامی ئەو کۆنوانسیۆنە نەبین، واتە بە کردووە بەو پێداویستیانەش پابەند بەبووین.

ڕاشیگەیاند: زۆربەی ئەو لایەنانەی لە ساڵانی گەمارۆدان، گەمارۆکانیان دەور دەدایەوە و یارمەتیان دەداین، ئەمڕۆ بە سەرۆکی بانکی ناوەندی و بەرپرسانی نیزام دەڵێن کە ئەگەر ئێران پەیوەستی CFT نەبێت، ئێمە ناتوانین تەنانەت سێنتێکیش مامەڵەی دراویتان لە گەڵدا بکەین.

ناڕازیان CFT: پێدانی زانیاری بە دوژمنان لە هەلومەرجی شەڕی ئابوورییە

محەمەد دێهقان جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نوێنەرانی ویلایی لە دژایەتی بۆ پەسندکرانی ئەو پڕۆژە یاسایە ڕایگەیاند: ئێمە لە هەلومەرجی شەڕی ئابووریین، ئەمریکییەکان تەواو هەوڵی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لە رێگەی گوشاری ئابوورییەوە، زەخت بخەنە سەر گەل و ڕێ خۆش بکەن بۆ زیان گەیاندن بە کۆماری ئیسلامی ئێران.

ڕاشیگەیاند:  لە ساڵانی ٩٠ و ٩١ی هەتاویدا کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن یەکێتی ئەورووپا و ئەنجومەنی ئاسایشەوە گەمارۆ درابووین، بەڵامی بە شێوەی نافەرمی کاری خۆمان دەکرد. ئەوکات ئەو پێداویستیانەیFATF بە سەر ئێرانیدا دادەسەپێنێت، جێبەجێ نەکرا و ئێمە دەیان ملیارد دۆلار نەوتمان فرۆشت.

نوێنەری خەڵکی تەرقەبە و چناران هۆکاری گران بوونی دراو و قەیرانی ئابووریی وڵاتی گرێ داوە بە جێبەجێ کرانی پێداویستییەکانی FATF لە لایەن دەوڵەت و جەختی کرد: نابێ لە هەلومەرجی شەڕدا زانیاریی ئابووری وڵات ڕادەستی دوژمن بکرێت. ئەو باسانەی کە سەبارەت بە حزبوڵڵا و گرووپگەلی خۆڕاگرانە دەبیسترێن، پرسە لاوەکییەکانن. لە ڕاستیدا ئەوە کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە دەکرێتە ئامانج و ئامانجی دوژمنان ئەوەیە کە وڵات بخەنە تەنگەژەی ئابووری و دەوڵەت بە بیرۆکەی خاوی خۆی ئەو هەلەی بۆ ڕەخساندوون.

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نوێنەرانی ویلایی زیادی کرد: عەرەبستانی سعوودی پاڵپشتی سەرەکیی تیرۆریزمە بەڵام دەبێ بپرسین کە چۆنە سعوودی ئەندامی چاوەدێریی FATFـه و نەخراوەتە لیستی ڕەشەوە و ئەگەر وەک سەرۆکی مەجلیس دەڵێت ئەمریکا و عەرەبستان ئەندامانی هەمیشەیی FATFن، ئەوا هیچکات مۆڵەتی دەرچوون لە لیستی ڕەشی FATFمان پێ نادەن.

هەروەها ئەبوولفەزل حەسەن بەیگی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و لە ناڕازیان بە پەسند کرانی پڕۆژە یاسای پەیوەست بوونی ئێران بە کۆنوانسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی دابین کاری ماڵیی تیرۆریزم (CFT) لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر، ئاماژەی بە دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی فراکسیۆنی نوێنەرانی ویلایی و دەنگدانی ناو ئەو دانیشتنە کرد و وتی: بڕیارمان داوە کە ئەندامانی فراکسیۆن دەنگ بەو پڕۆژە یاسایە نەدەن.

وتیشی: بێ شک ئەگەر فراکسیۆنەکانی سەربەخۆیان و ئۆمێد نەبنە هاوپەیمان، ئەو پڕۆژە یاسایە لە مەجلیسدا پەسند نەکرێت کە بە داخەوە تاقمێک لە نوێنەران لە پێناو ئیئتیلافی نێوان ئەو دوو فراکسیۆنە هەوڵ دەدەن.

حەسەن بەیگی ئاماژەی بەوەش دا: نوێنەری ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری لە دانیشتنی ئەمڕۆی مەجلیسدا گوتارێکی بە هێز و بەڵگەمەندی لە دژایەتی لە گەڵ  CFT ئاراستە کرد و ڕوونی کردەوە کە دەنگدان بە CFT بە واتای چرای سەوز نیشان دان بە ئەمریکا بۆ پەرەدان بە گوشار و زەختییەکانی لە دژی گەلی ئێرانە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هاوکاتی لێکدانەوە و دەنگدان بە پەسند کرانی پڕۆژە یاسای پەیوەست بوونی ئێران بە کۆنوانسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی دابین کاری ماڵیی تیرۆریزم (CFT)، تاقمێک لە نوێنەرانی مەجلیس بە هەڵدانی پلاکاردگەلێک ناڕەزایەتی خۆیان بەو کارە دەربڕی و لەمناوە نوێنەرانی سارەکانی زاهیدان و زابۆل لە سەر پلاکارەکانیان دروشمی "دەنگ نادەینە کۆنوانسیۆنی داگیرکارانە"یان نووسیبوو و نوێنەرانی مەشهەد، فلاوێرجان و ئەردەستانیش لە سەر پلاکاردەکانیان نووسیبوویان کە "من زانیاریی ئابووری وڵات لە شەڕی ئابووریدا نادەمە دەستی دوژمن".

News Code 22247

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =