سوپای پاسداران ئاسایشی به‌رزاییه‌کانی شاهۆی کوردستان دابین ده‌کات

فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی سوپای پاسداران وتی: به‌رزاییه‌کانی شاهۆ پێشتر شوێنی چالاکی دژبه‌ره‌کانی شۆڕش بوو که‌ ئێسته‌ ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای پاسدارانه‌وه‌ پارێزراوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د پاکپور له‌ میانه‌ی نمایشی سه‌ربازی شاهۆ وتی: قۆناغی کۆتایی نمایشی سه‌ربازی ناوچه‌که‌ له‌ به‌رزاییه‌کانی شاهۆ کۆتایی پێهاتووه‌. پێشتر قۆناغی به‌رگری شاری ئه‌نجام ببوو.

وتیشی: ناوچه‌ی شاهۆی ناوچه‌یه‌کی ئاڵۆزی جۆغڕافیاییه‌ که‌ ۷ بۆ ۸ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا بنکه‌ و جاده‌ی تێدا نه‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ شوێنی چالاکی دژبه‌ره‌کانی شۆڕش بوو. له‌ کوێستانه‌کانه‌وه‌ تاکوو ڕوانسه‌ر جاده‌ و بنکه‌ی سه‌ربازیی تێدا دروست کراوه‌.

ئه‌م فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ رایگه‌یاند: ئه‌م نمایشه‌ سه‌ربازییه‌ ساڵی ڕابردوو له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ئه‌نجام بوو، ئه‌مساڵیش له‌ کوردستان. له‌شکه‌ری ۲۲ی به‌یتولموقه‌ده‌سی کوردستان، سوپای کامیاران، مه‌ریوان و سه‌وڵاوا، یه‌کینه‌کانی ئاسمانی سوپای پاسداران و هێزه‌ خۆجێییه‌کانی به‌سیج له‌م نمایشه‌ سه‌ربازییه‌ به‌شداریان بوو.

جه‌ختیشی کرد: ئه‌م نمایشه‌ سه‌ربازییه‌ دوو ئامانجی هه‌بوو یه‌که‌م ئه‌زمونی هێزه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ سه‌خته‌کان و دووهه‌م ئاشنا بوونی هێزه‌کان به‌ ڕێگه‌ و شاخه‌کان بوو، ئه‌م شوێنانه‌ له‌ شه‌ڕی دژبه‌ره‌کانی شۆڕش گرنگی زۆری هه‌یه‌.

News Code 22244

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =