پرسی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق دووباره‌ ده‌وروژێته‌وه‌

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، پارتی دیمۆکاتی دووبژارده‌ی خستووه‌ته‌ به‌رده‌م سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و رایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جارێکی دیکه‌ پرسی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق دووباره‌ بورژێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ شارپرێس، پارتی دیموكرات، كە مەسعود بارزانی سەرۆكایەتی دەكات، بەشداری پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق ناكات ‌و دوو بژاردەش دەخاتە بەردەم بەغدا.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشی كرد، پارتی بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی داهاتووی عێراق دوو مەرجی هەیە، كە ئەو مەرجانەش بۆ عادل عەبدولمەهدی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەت قورسە و ناتوانێت جێبەجێی بكات.

ڕاشیگه‌یاندووه‌  که‌مەرج ‌و پێشنیازەكانی پارتی خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، كە دەبێت داواكارییەكانیان جێبەجێ بكەن (بەبێ‌ ئەوەی سەرچاوەكە ئاماژە بەناوەڕۆكی داواكارییەكان بدات)، یان جارێكی تر پرسی جیابوونەوە لەعێراق دەوروژێننەوە.

News Code 22240

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =