پەیوەندی ئێران و عێراق کاریگه‌ریی لە سه‌ر پاوه‌جێی ناوچەکە هه‌یه‌

سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ ئیرج مەسجدی جەختی کرد : پەیوەندی ئێران و عێراق کاریگه‌ریی زۆری لە سه‌ر ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە هه‌یه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لە دیداری ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە عێراق ناکۆکییەکانی ئێستەی لە ناوچەکە بە شتێکی قبووڵ نەکراو وەسف کرد کە دەبێت سەرەڕای کێشەکان چارەسەر بکرێت.

نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق لە میانەی ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی بە سەردانی ئیرەج مەسجدی بۆ کۆشکی سەلام لە بەغدا کرد و زیادی کرد: بەرهەم ساڵح گرنگی زۆری بە پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق داوە و سپاسی پشتیوانی ئێرانی کرد لە شەڕی دژ بە داعش لە ناوچەکە.

هەروەها لەم دیدارە پەیوەندی مێژووی هەر دوو وڵات و ڕێکارەکانی پەرەدان بەم پەیوەندیانە لە هەموو بەستێنەکان تاوتوێ کرا.

بەرهەم ساڵح کێشەکانی ناوچەکەی بە شتێکی قبووڵ نەکراو وەسف کرد کە دەبێت دانوستانی ورد و قووڵی لە داهاتوودا لە سەر بکرێت.

هەروەها لای خۆیەوە باڵوێزی ئێران پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆمار و عادڵ عەبدولمەهدی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد، ئەو جەختی کرد لە پشتیوانی ئێران لە پێکهێنانی دەوڵەتێکی بەهێز و سەربەخۆ لە لەم وڵاتە.

News Code 22238

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =