پێنج هەزار هێزی کورد لە مەنبەجە

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە لە ئێستادا ۲ هەزار هێزی کورد لە ناو شاری مەنبەج و ۳ هەزاری دیکەش لە دەرەوەی شارەکە جێگیر بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆژنامەی جمهوریەت، بە پێی لێکدانەوەی سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئێستادا ۲ هەزار هێزی کورد لە ناو شاری مەنبەج و ۳ هەزاری دیکەش لە دەرەوەی شارەکە جێگیر بوون کە سەرجەم زیاتر لە پێنج هەزار هێزن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەنیا یەک هەزار و ۲۰۰ هێزی کورد لە شارەکە کشاونەتەوە.

شەڕڤان دەروێش لەمبارەوە وتی: تاکوو ئێستە هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا ٥۳ جار گەشتیان لێداوە کە هەمووی لە دەرەوەی مەنبەج بووە. ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان هەیە و بەرپرسن لە ئەمنیەتی شاری مەنبەج.

شایانی باسە کە تورکیا بە بیانۆی مەترسی کورد بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە لە دوای داگیر کردنی باکووری سووریایە و بەم هۆیەوە نیگەرانە لە پشتیوانی ئەمریکا لە کوردی سووریا.

News Code 22228

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =