سووریا ناگەرێتە دواوە/ ئێران لاوازی ئەمریکای دەرخست

حەسەن ئەحمەد حەسەن سەرۆکی بەشی سیاسی سوپای سووریا جەختی کرد کە ئەو وڵاتە سەرکەوتنی زۆری لە شەر دژی تیرۆریزم وەدەست هێناوە و ناگەرێتە دواوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- موحەمەد قادری: شەڕی ئەدلەب بە واتای دوایی ڕێگا بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ سووریایە. بۆ لێکدانەوەی ڕای خەڵکی سووریا و رێبەرانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە دۆخی سووریا لە قۆناغی داهاتوو گفتوگۆیەکمان لە گەڵ حەسەن ئەحمەد حەسەن سەرۆکی بەشی سیاسی سوپای سووریا ئەنجام داوە.

دۆخی ئێستای شاری ئەدلەب و شەڕی داهاتوو چۆن لێک دەدەنەوە؟

ئەدلەب وەکوو ناوچەکانی ترە کە ناوی ناوچەی خاڵی لە چەک و تەقەمەنی یا ناوچەی ئارامی لە سەرە کە لە نێوان لایەنە تورک و ڕووسەکان و بە بەشداری ئێران لە سەری ڕێککەوتن کراوە. کاتێک لە سەر ناوچەی ئارام قسە دەکەین ئەبێ ئەوەمان لە بیر بێت کە ئەو پرسە بە واتای ڕێکارێکی جێگرەوەییە لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکادا.

ئەدلەب لە گەڵ ناوچە ئارامەکانی دیکە جیاواز نییە. کاتێک لە سەر ئەو ناوچە قسە دەکەین لە ڕاستیدا باس لە سەر ناوچەی باکووری حومس و ناوچەگەلێک لە غوتە و ناوچە باشووری قسە دەکەین کە سەردەمێک بەشێک لە ناوچە ئارامەکان بووە و گەڕاوەتەوە باوەشی دەسەڵاتی سووریا کەواتە ئەدلەبیش وەکوو ئەو ناوچانەیە و گرنگ نییە کە ئەو پرسە ئەمریکا یا لایەنەکانی تر ڕازی دەکات یان خود نا. ئێمە ڕاستیەکی نوێمان لە پێشە. سوپای سووریا و هێزەکانی هاوپەیمان لە ماوەی یەک ساڵی دواییدا دەستکەوتی زۆریان وەدەست هێناوە.

ئیمە لە سەردەمی گۆڕانکاری دراماتیکدا نین بەڵکوو لە سەردەمی گۆڕانکاری ژێئۆپۆلۆتیک داین و  هەر لە ئەو چوارچێوەیەشدا سەیری ئەدلەب دەکەین. لێکدانەوەی تەواوی زانیارییەکان نیشانی دەدات کە ئەمریکا دەست لە هاوپەیمانەکانی خۆی دەکیشێت. لە کۆتاییدا ئەبێ بڵێم کە ١٥ ی ئۆکتۆبەر مۆڵەتی کۆتایی دەبیت و پێ دەنینە قۆناغێکی نوێوە.

من شتێکی جیاواز لە ئەدلەب نابینم کە ببێتە گەورەترین شەڕ لە سووریا. لە سەر ئەو باوەڕەم کە کۆبوونەوەی تیرۆریستەکان لە ئەدلەب بە بێ لە بەرچاو گرتنی ڕێژەی ئەوان بە واتای زەروورەتی شەڕ لە گەڵ ئەوانە و پاڵپشتی لە ئاسایشی وڵات. ئەو تیرۆریستانە لە ڕاستیدا بە جێ ماوی ئەوانەن کە لە سەرتانسەری سووریاوە کۆبوونەتەوە. ئەوان لە ناوەندی خۆیاندا نەیانتوانی شەڕ بکەن چلۆن دەتوانن لە شوێنێکی نوێ دا شەڕ بکەن؟

دەوری وڵاتانی ئەورووپی و درۆکانیان بەرانبەر سووریا وەکوو پرسی چەکی کیمیایی چۆن لێک دەدەنەوە؟

ناتوانرێت دەوری وڵاتانی ئەورووپی بە شێوەی جودا لێک بدرێتەوە. وادیارە کە لە نێوان وڵاتانی ئەورووپیدا جۆرێک دووفاقی دەبینین بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە هەر ئەو دابەشکردنی دەورە دێتە ئەژمار. جارێک فەڕەنسا نووکی پەیکانەکەیە و جاریکی تر بریتانیا و جارێکی تر وڵاتێکی تر.

بەڵام پرسیار ئەوەیە کە بەرپرسی برێک گرووپەکان وەکوو کڵاو سپییەکان کێیە؟ ڕێکخراوی هەواڵگری بریتانیا کە بە فریوکاری بەناوبانگە ئەوەی پێک هێناوە ڕاستی هەرگیز ناگۆڕدرێت ئەوان بە باشی دەزانن کە هیچ چەکێکی کیمیایی بوونی نییە و تەواوی هەوڵەکان ئەوەیە کە دۆخی ئێستا هەروا بۆ ماوەیەکی درێژ بچێتە پێشەوە.

وادیارە دەوری ئەمریکا کەمڕەنگ بووەتەوە و لە قازانجی ئەو وڵاتە نییە کە زیاتر لە ئەمە بکشێتەوە. درێژەدانی پێکدادانی ڕاستەوخۆی نێوان سووریا، ئێران و حزبولڵا بە پاڵپشتی رووسیا لە لایەک و چەتەکانی داعش و نەسرە لە لایەکی ترەوە بەو واتایەیە کە ئەمە دوایین دەرفەتی ئەمریکایە و لە قازانجی ئەو وڵاتە نییە کە زیاتر لە ئەمە شکست بخوات.

کە دەوری ژێئۆپۆلۆتیکی ڕووسیا لێک دەدەینەوە دەردکەوێت کە ئەو وڵاتە ئێستا پێگەیەکی گرنگی هەیە و نایەوێت لە دەستی بدات و تەنیا ڕێگە شەڕ لە گەڵ تیرۆریستەکانیشە. ئەگەر ئەو پرسە بەدی بێت ڕووسیا پێش دەکەوێت بەڵام ئەگینا ئەوە ئەمریکایە کە دەگەرێتەوە.

ڕێبەری شۆڕش سەبارەت بە شکستی ئەمریکا و چەتەکانی لە ناوچەکە و سەرکەوتنی بەرەی بەرخۆدان لە عێراق و تەنانەت یەمەن قسەی کرد. ئەو پرسە چۆن لێک دەدنەوە؟

کاتێک ئایەتوڵلا خامنەیی دەڵێت کە ئەمریکا شکست دەهێنێت ئەبێ ئەوە لە سەرچاو بگرین کە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ چووە ناو عێراق و شکستی هێنا و لە ئەو وڵاتە چووە دەرەوە.

ئەگەر ئەمڕۆکە بە شێوەی دیپلۆماتیک لە عێراق هەبوایە نەخشەی دابەشکاری خۆیی دژی انوچەکە لەوانە سووریا و ئێران دەبردە پێشەوە. ئەگەر وڵاتی سووریا لە گەڵ نەتەوە، سوپا و ڕێبەرایەتیی و هەروەها پاڵپشتیی دۆستەکانی لەوانە حزبوڵڵا و ئێران بەرخۆدانی نەکردبا ئەگەری هەبوو ئەوەی لە تونس و مسر ڕووی دا لە سووریا ڕووی بدابا.

ئەمە بەو واتا نییە کە ئەمریکا لاوازە نا بەڵام ئەبێ بیبینین کە دەتوانن ئاکامی بڕیارەکانی خۆیان قبووڵ بکەن.

هەمووان دەزانن کە ناوچەی کەندای فارس بە هیرشێک دادەخرێت. ئەگەر هێرش بکرێتە سەر یەکێک لە ریڕەوە دەریاییەکان نرخی نەوت لە ئەورووپا ٢٠ ئەوەندە دەبێتەوە ئایا ئەورووپا دەتوانێت ئەو دۆخە قبووڵ بکات؟ ڕاستە کە ڕۆژاوا و ئەمریکا بەهێزن بەڵام ناتوانن ئەو هێزەی خۆیان نیشنا بدەن. ئەوان هێزی وێرانکاریان هەیە بەڵام ناتوانن بە کردەوە نیشانی بدەن. کەواتە قسەکانی ڕێبەری شۆڕش بە تواەوتی کردەوەییە و لە چوارچێوەی زانستی ستراتیژیکی سەربازیدا جێ دەگرێت.

لە قەیرانی ئێستا هاوکاری ئیسلامی لە نێوان زۆربەی وڵاتەکان دەبینین و وڵاتانی ڕۆژاوایی لە گەڵ ئەو یەکگرتووییە دژایەتیان هەیە رای ئێوە سەبارەت بە داهاتووی ئەو یەکگرتووییە چییە؟

ئەو پرسە زۆر گرنگە بۆ ئەوان. ئۆممەتی ئیسلامی بەستێنێکی هەیە کە دەتوانێت ببیتە هێزێکی گەورە لە جیهاندا. ئاڵبەت دوژمنانیش نەزان نین و ئەو پرسەکان سەدان ساڵە زانیوە. وەزیری داگیرکارییەکانی بریتانیا لە ساڵی ١٩٠٤ گرووپێکی لە سەدان کارناسی کۆمەڵایەتی- ئابووری و زانستی کۆنی بۆ ناردە ناوچەکە ئەوان سەد ساڵ لە ئەو ناوچە مانەوە.

ئەوەی کە ئەمڕۆکە لە ناوچەکە دەیبینین ئاکامی نەخشەکانی ئەو گرووپە بریتانیاییەیە کە ئیزن نادەن رۆژهەلاتی عەرەبی و ڕۆژاوای ئەوان پێکەوە یەک بگرن. ڕژێمی زایۆنیش ئیزن ناداتە موسڵمانان یەکگرتوو بن چونکوو ئەگەر وابێت ئەوان هێزێکی زۆر دەست دەخەن. ئەو وڵاتانەش کە دەستیان لە دەستی دوژمن دایە یەکگرتووی موسڵمانان لە بەرژەوەندی خۆیاندا نابینین.

داهاتووی نەتەوەی سووریا چۆن دەبینن؟

هیچ کەسێک ناتوانێت شێوەی ژیان و یا دەسەڵات فێری نەتەوەی سووریا بکات ئەوە بەس مافی خەڵکە. ئێمە لە بەرانبەر ڕاستیەکی نوێداین و ناتوانین لە سەر گەڕانەوە بۆ ڕابردوو قسە بکەین. ئەبێ خاڵە بەهێزەکان بەهێزتر بکەینەوە و خاڵە لاوازەکان لە ناو ببەین.

هەرکەسێک کە پێی وایە پاش شەرێکی درێژخایەن دەتوانێت ئیرادەی نەتەوەی سووریا بگرێت و بۆ ئەوان یاسای بنەڕەتی و دەسەڵات دیاری بکەن ئەبێ لە خەو ڕابچڵەکێت. ناتوانین نکۆلێ لە ئەوە بکەین کە هەزاران هاووڵاتی سووری لە دەرەوەی وڵاتن بەڵام دەوڵتی سووریا چەندین جار وتوویە کە ئەو وڵاتە باوەشی ئاوەڵایە بۆ گەرانەوەی هاووڵاتیان تەنانەت ئەوانەش کە هەڵەیان کردووە.

News Code 22227

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =