بەرهەم ساڵح جەختی لە سیستمی دیموکڕاتیکی فدڕاڵی بۆ عێراق کردەوە

سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لە میانەی دیدار لەگەڵ قەیس خەزعەلی جەختی کرد لە یەکگرتوویی نیشتمانی عێراقییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دوای دیدار لەگەڵ قەیس خەزعەلی، سەرۆکی عەسایبی ئەهلی حەق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دیدارە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا ئەنجام بووە و خەزعەلی بۆ دیداری سەرۆک کۆماری نوێی عێراق چووە و بەرهەم ساڵح پێشوازی لێ کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکە هەر دوولا جەختیان کردووە لە سەر جێگیر کردنی بنەماکانی دەوڵەت بە پێی یاسا و پەرەدان بە ئابووری عێراق و جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی شارۆمەندانی سەرجەم عێپاق.

هەروەها جەخت کراوە لە لە پاک کردنەوەی پاشماوەکانی داعش و لەناو بردنیان لە عێراق. لە بەشێکی دیکە ڕاگەیەندراوەکە ڕێز گیراوە لە سوپای عێراق و هێزە خۆبەخشەکان و پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشییەکان و شکست دانیان.

لە میانەی ئەم دیدارە، سەرۆک کۆماری نوێی عێراق جەختی کرد لە پەرەدان بە سیستمی دیموکڕاتیک فدڕاڵی عێراق لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی عێراق و ئەمنیەتی ئەم وڵاتە.

لای خۆیەوە سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەقیش ئاماژەی دا کە چەک دەبێت تەنیا لە دەستی دەوڵێت بێت و ئەوان پێبەند دەبن بە یاسای بنەڕەتی عێراق.

News Code 22224

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =