خاشقچی ئەشکەنجە کراوە و پاشان کوژراوە

چالاکڤانی توویتەری سعوودی ڕایگەیاند کە خاشقچی ڕۆژنامەڤانی ڕەخنەگری عەرەبستان ئەشکەنجە کراوە و پاشان کوژراوە و وێنەگەلێک لە ناوبراو بۆ وەلیعەهدی عەرەبستان نێردراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەهید چالاکڤانی توویتەری و لێکۆڵەر لە بواری پرسەکانی عەرەبستانەوە لە توویتێکدا نووسی: سەرچاوە تورکیاییەکان ڕایانگەیاند کە جەماڵ خاشقچی ڕۆژنامەڤانی سعوودی ئەسکەنجە کراوە و پاشان کوژراوە و پاش کوژرانەکەشی ئەندامانی لەشی بەش بەش کراوەتەوە. وێنەگەلێک لە ئەو ڕووداوە لە بەردەست دایە.

ناوبراو لە درێژەی توویتەکەیدا نووسی: گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ئەشکەنجە و کوشتنی خاشقچی بۆ موحەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان نێردراوە. ئەگەر ئەو هەواڵە پشت راست ببێتەوە واتا هەوالی چوونە دەرەوەی ناوبراو لە تورکیا و چوونی بۆ عەرەبستان ڕاست نییە.

موجتەهید لە کۆتایی دا ڕایگەیاند کە تورکیا ئەبێ وردەکارییەکانی کوژرانی جاشقچی بە تواوەتی ڕابگەیێندرێت. ناوبراو زیادی کرد: وا دیارە تورکیا هۆکاری کۆتایی و تەواوی هەیە لە سەر ئەشکەنجەی جەماڵ خاشقچی و ئەگەری هەیە ئەو هۆکارانە بە زوویی ڕابگەیێندرێت. وا دیارە ئەو گرووپەی کە ئەو کارەیان ئەنجام داوە زۆر شارەزا نەبوون چونکوو نەیانتوانیوە ئەو پرسە بشارنەوە و وردەکارییەکانی لە ناو ببەن. کارێک کە پێویستی بە هەڵوێستی جیدی و تەواوی تورکیا هەیە و ئایا تورکیا تەنیا ناڕەزایەتی دەردەبڕێت؟

کەناڵی ئەلجەزیرە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕاپۆرتی دا کە تەرمی جەماڵ خاشقچی ڕۆژنامەڤانی بە ناوبانگی سعوودی لە یەکێک لە ناوچەکانی ئەستەنبۆڵی تورکیا دۆزراوەتەوە.

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانی پۆلیسی تورکیا باس لە ئەوە دەکات کە جەماڵ خاشقچی ڕۆژنامەڤانی ڕەخنەگری ئالی سعوود لە ناوی کونسوڵگەری عەرەبستان لە تورکیا کوژراوە.

یەکێک لە ئەو سەرچاوە ئاگادارانە وتی: لێکدانەوەی سەرەتایی پۆلیسی تورکیا ئەوەیە کە جاشقچی لە ناو کونسوڵگەری عەرەبستانی سعوودی لە ئەدتەنبۆڵ کوژراوە. ئێمە لە سەر ئەو باوەڕەین کە کوشتنەکە بە پلان ڕێژی پێشترەوە ئەنجام دراوە و تەرمەکەی بۆ دەرەوەی کونسوڵگەری گواستراوەتەوە.

News Code 22223

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =