ئه‌گه‌ر من نه‌ده‌بووم ئێران ناوچه‌که‌ی ده‌گرت

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌ مه‌به‌ستی گه‌وره‌ کردنه‌وه‌ی کاره‌کانی خۆی پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ئه‌و بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئێران هێزی لە ناوچه‌کە لاواز ببێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئێکسپرێس، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ کۆبوونه‌وه‌ لایەنگرانی خۆی له‌ کانزاس جارێکی دیکه‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ به‌رجام گرت و لێدوانی تووندی سه‌باره‌ت به‌ ئێران دا.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: به‌ر له‌وه‌ی ببمه‌ سه‌رۆک کۆمار به‌دوادا چوونم بۆ هه‌نگاوه‌کانی ئێران ده‌کرد. ئه‌وان خه‌ریک بوو ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین داگیر بکه‌ن، سووریا و یه‌مه‌نیش هه‌روه‌ها. ئه‌وان به‌ره‌و عێراق چوو بوون و خه‌ریکن بوون هه‌موو شتیان داگیر ده‌کرد، به‌ڵام ئێسته‌ بڕوانن ئێران ته‌نیا دەیەوێت بمێنێته‌وه‌ و له‌ هه‌موو شاره‌کانی ناڕه‌زایه‌تی بوونی هه‌یه‌.

ترامپ ڕه‌خنه‌ی له‌ ئۆباما گرت و وتی: من ئه‌مریکام له‌ ڕێککه‌وتنێکی ترسناک له‌گه‌ڵ ئێران ڕزگار کرد. ده‌وڵه‌تی پێشووی ئه‌مریکا ۱۵۰ ملیار دۆلاری به‌ ئێران دا که‌ له‌ هه‌موو گه‌وجانه‌ تر ئه‌وه‌ بوو ۱.۸ ملیار دۆلار پاره‌ی که‌شی پێدان، پاره‌ی نه‌ختینیه‌یان به‌ فڕۆکه‌ بۆ ئێران گواسته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ دروستی ئه‌م وتانه‌ی ترامپ له‌ لایه‌ن شاره‌زایانی ئه‌مریکاییه‌وه‌ جێگه‌ی گومانه‌ چون ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ۵۶ ملیار دۆلاری وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا یه‌ک ناگرێته‌وه‌، له‌ حاڵێکدا باسی ئه‌وه‌ش کراوه‌ که‌ ژماره‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ زۆر که‌متر له‌مه‌ش بووه‌.

ترامپ دیسان پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ئه‌م پاره‌یه‌ له‌ پێناو ئازاد کردنی بارمه‌ته‌کان به‌ ئێران دراوه‌ و وتی: ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی پێشوو کردی زۆر ناخۆش بوو. ئه‌وان ۱.۸ ملیار دۆلاری نه‌ختیان له‌ پێناو به‌رجام و ئازاد کردنی بارمه‌ته‌کان به‌ تاران دا. ده‌توانن له‌ شتی وه‌ها تێبگه‌ن؟ ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئێمه‌ بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک سنتش بده‌ین بارمه‌ته‌کانمان له‌ کۆریای باکوور ئازاد کرد.

News Code 22222

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =