ڕوونوێنی لە جیهازات و تاکتیکەکانی سوپای کوردستان لە شاهۆ

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان لە بەڕێوەچوونی مانۆری تاکتیکی و ئۆپەراسیۆنیی سوپای کوردستان لە ناوچەی شاهۆی سەر بە شاری کامیاران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد حسێن ڕەجەبی ڕایگەیاند: قۆناغی کۆتایی مانۆری ئەمنیی مانگی موحڕەم رۆژی یەکشەممە بە بەشداریی هێزەکانی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان و یەکە هەڵبژاردراوەکانی بەسیج لە ناوچەی شاهۆ لە ساری کامیاران بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ڕەزمایشی سەرتاسەریی بەسیج هاوکات لە گەڵ سەتاسەری وڵات و لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا بەڕێوە چووە، ڕاشیگەیاند: قۆناغی یەکەمی ئەو ڕەزمایشە لە چوارچێوەی ئۆردووگەلی جیهادی و بە ئامادەبوونی گرووپگەلی هەڵبژاردەی جیهادی بە تایبەت گەنجان و خوێندکاران لە سەرتاسەری پارێزگا بەڕێوە دەچێت.

سەردار ڕەجەبی ئاماژەی بە بەڕێوەچوونی قۆناغی دووهەمی مانۆری سەرتاسەریی بەسیج لە پارێزگای کوردستان کرد و وتی: لە قۆناغی دووهەمی ئەو مانۆرە کە بە ئامادەبوونی سەرتاسەریی بەسیجیان لە تێکرای ناوەندە پارێزگاییەکانی وڵات بەڕێوە چوو، بەسیجەکانی کوردستانیش بە ئامادەبوونی بە گڕوتینیان لە یاریگەی ٢٢ی گوڵان دیمەنێکی شکۆمەندیان نەخشاند.

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان باسی لە قۆناغی کۆتایی ئەو مانۆرە لە کوردستان کرد و وتیشی: قۆناغی کۆتایی مانۆری ئەمنیی مانگی موحڕەم رۆژی یەکشەممە بە بەشداریی هێزەکانی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان و یەکە هەڵبژاردراوەکانی بەسیج لە ناوچەی شاهۆ لە ساری کامیاران بەڕێوە دەچێت.

زیادیشی کرد: لەو مانۆرە یەکە و گوردانە نمانەکانی سوپا لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی زێرەڤانی و هەروەها ئۆپەاسیۆنیدا دەردەکەون و توانستی خۆیان نمایش دەدەن.

سەردار ڕەجەبی بە ئاماژە بەوەی کە لە پەنای بەڕێوەچوونی مانۆری سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان، مانۆری نەخۆشخانەی سارایی بە ئامادەبوونی تیم و ئێکیپەکانی توندروستی و دەرمانی لە گوندی گەشکیی سەر بە شاری کامیاران بەڕێوە دەچێت، وتی: هاوکاتی ئەو مانۆرە و تەنانەت پێش لەویش یم و ئێکیپەکانی توندروستی و دەرمانی لە زیاتر لە ٣٠ گوندی کامیاران خزمەتی دەرمانیان ئاراستەی خەڵکی هەژار و نەخۆش کردووە.

News Code 22221

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =