کێشەی دەرکردنی ڤیزای زیارەتکارانی ئەربەعین چارەسەر بکرێت

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوە داوای کرد کە کێشەی دەرکردنی ڤیزای زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی حسێنی لە پارێزگا جۆراوجۆرەکانی وڵاتدا چارەسەر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە یانەی میللەت، محەمەد ڕەزا پوور ئیبراهیمی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە نامەیەکدا بۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە داوای کرد کە کێشەی دەرکردنی ڤیزای زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی حسێنی لە پارێزگا جۆراوجۆرەکانی وڵاتدا چارەسەر بکەن.

پوور ئیبراهیمی لەو نامەیەدا ڕایگەیاندووە: بۆ ناونووسیی زیارەتکارانی پیادەی چلەی ماتەمەینی حسێنی (دخ) ئەمساڵی هەتاوی لە بەراوری ٥ی ڕەزبەرەوە لە سەرتاسەری وڵات ماڵپەڕی سەماحی حەج و زیارەت کراوەتەوە و کارگێڕانی نووسینگەگەلی کۆنسولخانەی کاتیی عێراق لە بەرواری ٧ی ڕەزبەری ئەمساڵەوە لە نووسینگەکانیان جێگر کراون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە: زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە بە هۆی نەبوونی فەرمانی باڵوێزخانەی عێراق لە تاران بە کۆنسولخانەی کاتی، ئەو هەنگاوە هێشتا هەڵنەگیراوە و تا ئێستا هیچ ڤیزایەک بۆ زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی حسێنی دەرنەکراوە و کارگێرانی کۆنسولخانەی کاتی عێراق چاوەروانی دەرکرانی فەرمان لە لایەن باڵوێزخانەی عێراق لە تارانن و ئەم کێشەیە بۆتە هۆی دواکەوتنی ڕەوتی دەرکرانی ڤیزا و نیگەرانیی زیارەتکاران و سازبوونی دۆخێکی نەگونجاو لە پارێزگاکان.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە کۆتایی نامەکەیدا داوای لە وەزیری دەرەوە کردووە کە  وێرای پێوشوێن گرتن و چارەسەریی کێشەی دەرکردنی ڤیزای زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی حسێنی لە پارێزگا جۆراوجۆرەکانی وڵات، ڕاپۆرتی هەوڵەکانی بە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ڕاگەیێنێت.

News Code 22220

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =