گەڕەنتیی چارەسەریی کێشەکان لە دوای پەیوەست بوون بە کۆنوانسیۆنەکان نادەم

وەزیری دەرەوە وتی: نە من و نە سەرۆک کۆمار ناتوانین گەڕەنتی بدەین کە بە پەیوەست بوون بە کۆنوانسیۆنەکان کێشەکانمان چارەسەر بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ بەیانی لە دانیشتنی پڕۆژەیاسای CFT لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتی: ئێمە توانیمان هەروەک رێبەری باڵا فەرموویان بە تێکشکاندنی گەمارۆکان، ئەمریکا شکست بدەین، ئێمە گەلی جار بە خۆڕاگریی خەڵکی و تەگبیر و مشۆرێک کە گرتوومانەتە بەر، ئەمریکا شکست بدەین و بۆ ئەمجاریش هەر شکستی دەدەین.

زەریف بە ئاماژە بەوەی کە لە دوو حەوتەی ڕابردوودا تەریک کەوتنی ئەمریکامان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نمایش دا، ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری ئەمریکا نەیتوانی کۆمەڵگای جیهانی لە دژی ئێران راپەڕێنێت و تەنانەت نەیشی توانی بە کەڵك وەرگرتن لە سەرۆکایەتی خۆی لە ئەنجومەنی ئاسایش لەو ئەنجومەنە وەک کارتی گوشار بۆ سەر ئێران کەڵک ببات، تەنانەت دیتمان کە دانیشتنی ئەنجومەن کرایە شوێنی دادگایی کردنی سیاسەتگەلی یەک لایەنەی ئەمریکا.

وەزیری دەرەوە جەختی کرد: بەرجام توانی سیاسەتگەلی ئەمریکا لە جیهاندا تەریک بخات و ڕاست و دروستیی خەڵکی ئێمە بە جیهان نیشان بدات و هەروەها ڕژیمی زایۆنی لە جیهاندا شەرمەزار بکات، بە ڕادەیەک کە نەتانیاهۆ لە دانیشتنە جۆراوجۆرەکانی خۆی لە کۆمەڵەی گشتیی ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا، بوو بە مایەی گاڵتە پێکردنی.  

جەختیشی کرد: ئەمڕۆ مەجلیس لە دۆخی بڕیاردانێکی مێژووییدایە، ئەگەر بەرجام باش نەبا ئەمریکا لێی نەدەچووە دەرێ. کەواتە بەرجام مایەی سەرکەوتنی گەلە و نابێ بیکەینە مایەی لاوازیی گەل.

زەریف وتیشی: ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە مەجلیس بە ژیرییەوە پەسندی کرد و ئەمڕۆش بڕیار لە سەر پڕۆژەیاسای دیکە دەدات؛ ئەمانە پڕۆژەیاساگەلێکن کە بیانوو لە ئەمریکا دەستێنن و هەڵگری ناوەڕۆکێکن کە ئەمریکا بە بیانووی ئەوان پێشگری دەکەن لە مامەڵەی بازرگانی لە گەڵ ئێمە.  

وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بەوەی کە نە من و نە سەرۆک کۆمار ناتوانین گەڕەنتی بدەین کە بە پەیوەست بوون بە کۆنوانسیۆن کێشەکانمان چارەسەر بن، بیری هێناوە: ئێمە دەتوانین گەڕەنتی ئەوە بدەین کە بە پەیوەست نەبوون بەو کۆنواسیۆنانە، ئەمریکا کێشەگەلێکی نوێ ناخاتە بەردەمی ئێمە.

ڕاشیگەیاند: پێویستە خەڵکی ئاگادار بکەین کە FATF هیچ دەروەستێکی بە هەڵکشان و داکشانی نرخی دراو نییە و هەروەها FATF پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە داخرانی حسێبی خوێندکاران و بازرگانانی ئێرانی و هەروەها ئیمکانی پێنەدانەوەی دراو بە ئێرانەوە نییە و ڕەنگە لەو پەیوەندییەدا گۆشارەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە هاتنە ئارای ئەو هەلومەرجەدا کاریگەر بێت.

زەریف ئاماژەی بەوەش دا: تەنانەت هاوڕێیانی ئێمە وەک چین و ڕووسیا هەمبەر بە قبووڵ کردنی CFT لە لایەن ئێمەوە هەستیاریگەلی خۆیان هەیە. هاوکات ئەورووپا بە ئێمە دەڵێ بۆ ئەوەی بتوانین میکانیزمی تایبەتی ماڵی بۆ ئێوە جێبەجێ بکەین دەبێ ئێران CFT قبووڵ بکات.

وەزیری دەرەوە لە کۆتاییدا جەختی کرد: ئێمە نیگەرانییەکانی خۆمان لە کەڵک ئاوەژۆیی دیتران، بەو مەرجانەی کە هەمانە چارەسەر دەکەین و نیشان دەدەین کە هەر وەک رێبەری باڵای فەرموویان بۆ ئەمجاریش ئەمریکا شکست دەدەین.

News Code 22219

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =