چه‌ک ته‌نیا ده‌بێت له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بێت

سه‌رۆکی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت چه‌ک له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییه‌ نیوز، قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆکی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌ختی کرد که‌ ئێمه‌ پێبه‌ند ده‌بین به‌وه‌ی که‌ چه‌ک ته‌نیا له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق و ئاشتی نیشتمانی په‌یڕه‌و ده‌که‌ین.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: ئێمه‌ دڵنیاین که‌ له‌ قۆناغی داهاتوو و ئاسته‌نگ و کێشه‌کانی تێپه‌ڕ ده‌بین و داواکاری خه‌ڵکی عێراق سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێ کردنی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری جێبه‌جێ ده‌که‌ین.

هه‌ر دوو لا جه‌ختیان کرد له‌ به‌هێز کردنی ئابووری نیشتمانی و خزمه‌ت کردن به‌ خه‌ڵکی عێراق و له‌ناو بردنی تیرۆریسته‌کانی ئه‌م وڵاته‌ و ڕێز گرتن له‌ گیان فیدایی هێزه‌ عێراقی و خۆبه‌خشه‌کان.

News Code 22218

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =