ئەمریکا ڕاهێنانی ئامێری تەقینەوە بە پەکەکە دەکات

مێدیایەکی تورکیا ڕایگەیاند کە ٨ هێزی تورکیا بە هۆی تەقینەوەی بۆمبی هێزەکانی پەکەکە کوژراون کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕاهێنانیان پێ کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یەنی شەفەق لە میانەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند: ٨ هێزی تورکیا بە هۆی تەقینەوەی بۆمبی هێزەکانی پەکەکە کوژراون کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕاهێنانیان پێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای ئەمریکا سەبارەت دروست کردن و بەکارهێنانی ئامێری تەقینەوەی (IEDs) پێشکەوتوو ڕاهێنانی بە هێزەکانی پەکەکە کردووە.

لە باتمانی تورکیا بە هۆی تەقینەوەی بۆمب ٨ سەربازی تورک کوژران و ۲ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە لە لایەن پەکەکەوە ئەنجام بووە.

هێزەکانی پەکەکە لە کاتی تێپەڕ بوونی کاروانێکی سەربازی ئەم وڵاتە، تەقینەوەکەیان لە ڕێگەی دوورەوە ئەنجام داوە.

News Code 22216

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =