عه‌بدولمه‌هدی خۆی پۆسته‌ گرنگه‌کان بە دەستەوە بگرێت

سه‌رۆکی گرووپی سه‌درییه‌کان به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی تویتێک  چه‌ند ڕێکاری بۆ عادڵ عه‌بدولمه‌هدی دیاری کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژنسی مێهر، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی سه‌درییه‌کان له‌ عادڵ عه‌بدولمه‌هدی داوای کرد تاکوو خۆی پۆسته‌ ئه‌منییه‌ گرینگه‌کان له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ سه‌رۆک وه‌زیران داوا ده‌که‌م که‌ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ و هه‌موو پۆسته‌ ئه‌منییه‌کان له‌ ده‌ستی خۆیدا بمێنێته‌وه‌ و هیچ حزب و گرووپێکیش مافی نییه‌ کاندید بۆ ئه‌م پۆستانه‌ ڕاده‌ست بکات. سوپا و پۆلیس و هێزه‌ چه‌کداره‌کان ته‌نیا ده‌بێت له‌ ژێر کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تدا بن. دانانی که‌سانێک بۆ ئه‌م پۆستانه‌ ته‌نیا ده‌بێت له‌ لایه‌ن خودی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه‌ ئه‌نجام بێت و ئه‌مه‌ پشکی هیچ گرووپ و لایه‌نێک نییه‌. ده‌بێت ئه‌م وه‌زاره‌تخانانه‌ له‌ ده‌ستی که‌سانی بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆدا بێت.

سه‌در درێژه‌ی داوه‌: وه‌زاره‌تخانه‌ و پۆسته‌کانی دیکه‌ش هه‌روان و ده‌بێت هه‌موو که‌سه‌کان به‌ پێی شیواو بوون هه‌ڵبژێردرێن تاکوو بتوانێت دادپه‌روه‌ری له‌ به‌رچاو بگرن و له‌ حزبگه‌رایی دووری بکه‌ن. 

سه‌در وتی: پۆست و شوێنه‌ هه‌ستیاره‌کان یه‌کێکه‌ له‌ گرنگ ترین کاره‌کان که‌ ده‌توانێت ببێته‌ هۆی چاکسازی و گه‌نده‌ڵی بنەبڕ بکات و سه‌رۆک وه‌زیران ده‌بێت به‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی به‌ سه‌ر پۆسته‌کاندا بێت و ته‌نیا پرسی ڕاوێژ کردن وه‌ربگرێت و هیچی دیکه‌. کۆمیسیۆنه‌کانی پارلمانیش مافی هه‌مووانه‌ و لام وایه‌ ده‌بێت به‌ پێی به‌رژوه‌ندییه‌کانی عێراق دابه‌ش بکرێت.

News Code 22211

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =