بڕیاری دادگای لاهه‌ سه‌رکه‌وتنێک بۆ ئێران بوو

ئه‌و که‌سه‌ی له‌ سه‌رده‌می ئۆباما گه‌ماڕۆکانی له‌ دژی ئێران داڕشت سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری دادگای لاهه‌، وتی: ئه‌م بڕیاره‌ ده‌توانێت له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران بۆ هاوکاری کردنی زیاتر سوودی لێ ببرێت.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، جواد حه‌یران نیا - مه‌ریه‌م خورمایی: دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی لاهه‌ دوای لێکدانه‌وه‌ی تانه‌که‌ی ئێران بڕیاری له‌ سوودی ئێران دا.

ئێران له‌ مانگی خه‌رمانان به‌ پێی ڕێککه‌وتنی دۆستی له‌ نێوان تاران و واشنتۆن له‌ دادگای لاهه‌ تانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا تۆمار کرد.

دواجار دادگای لاهه‌ بڕیاری به‌ نایاسایی بوونی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران دا و ئاماژه‌ی دا که‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا نابێت یارمه‌تی مرۆڤی و که‌ل و په‌لی کشت و کاڵی و خواردمه‌ن و ده‌رمان بگرێته‌وه‌.

به‌ پێی چه‌ند خاڵێکی په‌یمانی هاوڕێی سنووردار کردنی کاری بازه‌رگانی و ماڵی له‌ نێوان هه‌ر دوو وڵات قه‌ده‌غه‌ کراوه‌. 

ئه‌مریکا ڕه‌خنه‌ی له‌م بڕێاره‌ی دادگای لاهه‌ داو و ڕایگه‌یاند که‌ لاهه‌ مه‌شروعیه‌تی لێکدانه‌وه‌ی وه‌ها ڕێککه‌وتن نامه‌یه‌کی ناوخۆیی نییه‌، دوابه‌دوای ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای لاهه‌ مایک په‌مپئۆ ڕایگه‌یاند که‌ واشنتۆن چی دیکه‌ ڕێککه‌وتن نامه‌ی دۆستی له‌گه‌ڵ ئێرانی قبوڵ نییه‌ و لێی کشاوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕیچارد نێفیو، ئه‌ندامی پێشووی گرووپی ناڤۆکی ئه‌مریکا و داڕێژه‌ری گه‌ماڕۆکان له‌ دژی ئێران له‌ سه‌رده‌می ئۆباما گفتوگۆیه‌کمان کردووه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

* ئایا ئه‌مریکا گرنگی به‌ بڕیاری دادگای لاهه‌ که‌ له‌ سوودی ئێران بوو، ده‌دات؟

بڕیاری دادگای لاهه‌ له‌ به‌رده‌ست نییه‌ که‌ به‌ وردی قسه‌ی له‌ سه‌ر بکه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی دادگا ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ ئه‌مریکا نابێت که‌ل و په‌لی بنه‌ڕه‌تی و پێویست وه‌ک ئه‌منیه‌ت له‌ فڕۆکه‌کان بخاته‌ ژێر گه‌ماڕۆ دانه‌وه‌.

گومانی تێدا نییه‌ که‌ گه‌ماڕۆکان بۆ پیشه‌ی ئاسمانی ئێران ئاسته‌نگ دروست دکه‌ن و کاریگه‌ریان له‌ سه‌ری ده‌بێت. ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی ئاڵۆزه‌. به‌ڵام بڕیاره‌که‌ی دادگا نه‌یوتووه‌ که‌ ئه‌مریکا ده‌بێت ده‌ست له‌ گه‌ماڕۆکانی هه‌لبگرێت به‌ڵکوو وتوویه‌تی که‌ ئه‌مریکا ده‌بێت بڕێک که‌ل و په‌لی پێویست له‌ لیستی گه‌ماڕۆکان ده‌ربێنێت.

* به‌ڵام له‌ Lم بڕیاره‌ هاتووه‌ که‌ ئه‌مریکا ده‌بێت له‌ گه‌ماڕۆی نوێ له‌ دژی ئێران دووری بکات، ئایا ئه‌مه‌ ئه‌مریکا گرنگی پێ ده‌دات؟

وه‌ک وترا، له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌مریکاوه‌ بڕیاره‌که‌ی دادگای لاهه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بڕێک که‌ل و په‌لی سره‌کی و پێویست نه‌چێته‌ ژێر گه‌ماڕۆ دانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش زۆر جیاوازه‌ له‌وه‌ی گه‌ماڕۆی نوێ نه‌سه‌پێنن، ئه‌گه‌رچی دادگای لاهه‌ هه‌م له‌ ئێران و هه‌م له‌ ئه‌مریکا داوای کرد تاکوو هه‌نگاوێک هه‌ڵنه‌گرن دۆخه‌که‌ له‌وه‌ خراپ تر بێت.

ئه‌مریکا ئه‌م بڕیاره‌ ته‌نیا بۆ بڕێک که‌ل و په‌لی پێویست وه‌ک ده‌رمان و کشت و کاڵی و هتد به‌ گرنگ وه‌رده‌گرێت که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ مافی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ دۆخی ئێسته‌ له‌م بوارانه‌دا ده‌ستی پێوه‌ بگیردرێت.

* ئایا ئه‌مریکا له‌ ڕووی خوارده‌مه‌ن و کشت و کاڵی و ئاسمانی ناسه‌ربازی که‌ دادگا بڕیاری له‌ سه‌ر داوه‌، هه‌نگاوی ئه‌رێنی لە سوودی تاران هه‌ڵده‌گرێت؟

به‌ڵێ ئه‌و کاره‌ ده‌کات و پێشتریش ئه‌و کاره‌ی کردووه‌. له‌ بواری بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران له‌ ڕووی خوارده‌مه‌ن و کشت و کاڵی و پزشکی ئه‌مریکا مۆڵه‌تی زۆری بۆ کۆمپانیاکان داناوه‌، ئه‌گه‌رچی گه‌ماڕۆکانی ده‌ریایی و بانکی ڕه‌نگه‌ ئاسته‌نگ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ دروست بکه‌ن.

ته‌نانه‌ت پێشه‌ی ئاسمانی ناسه‌ربازیش له‌م گه‌ماڕۆیانه‌ی ئه‌مریکا زه‌ربی خراپیان به‌ر ده‌که‌وێت به‌ڵام به‌ ته‌واوی قفڵ نابێت و ئه‌مریکا به‌ سیاسه‌تی دانی مۆڵه‌تی سنووردار ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌م شتانه‌ له‌ ده‌ستی دێت.

هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌کانی ئێران لۆژیکی به‌هێزی له‌ پشت بێت ده‌بێت تاران نموونه‌ی ڕوون نیشان بدات که‌ ئه‌مریکا گه‌ماڕؤکانی کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌ سه‌ر بابه‌ته‌ مرۆڤییه‌کان بووه‌.

* لە بڕیارەکەی دادگای لاهە هاتووە کە ئێران لە ڕووی کشت و کاڵی و خواردەمەنی و پزشکی و کاروباری ئاسمانی ناسەربازی دەتوانێت کاری بازەرگانی بکات، بەڵام بە‌هۆی گەماڕۆ مالییەکانی ئەمریکا چۆن کاری وادەکرێت؟

ئەمە ڕاستە، دادگای لاهە باسی گەماڕۆ مالییەکانی نەکردووە هەر بۆیە ئەم بۆچوونە هەیە کە ئەم دادگایە داوای ڕاگرتنی گەماڕۆکانی سەر ئێرانی نەکردووە.

بەم حاڵەشەوە زۆر ئەستەمە دادگای لاهە بیەوێت بە کردەوە گەماڕۆکان ڕابگرێت. ئەمریکا بۆ ئەم گەماڕۆیانە مافی سەروەریی دەسەڵاتی هەیە تەنانەت ئەگەر ئەم گەماڕۆیانە نالۆجیکی و ناهۆشیارانە تر بێت.

لە لایەکی دیکەوە سەرکەوتنی ئێران لەو جێگەیە دایە کە ڕێکخراوێکی جیهانی پشتیوانی لە ئێران کردووە و ئەمەش بایەخی سیاسی هەیە. ئەمەش بۆ ڕاکێشانی بیروڕا و هاوکاری هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانی دەتوانێت بە کار بێت و سوودی هەبێت.

News Code 22204

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =