سەلیم جبووری و بەرهەم ساڵح دیدار و گفتوگۆیان کرد

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە دیدار لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق قسەیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، سەلیم جبووری سەرۆکی پیشووی پەرلەمانی عێراق لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو لایەنەکە لە ڕەوتی ئەو دیدارەدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق باس و گفتوگۆیان کرد.

سەلیم جبووری لە ئەو دیدارەدا پیرۆزبایی کرد لە بەرهەم ساڵح بە بۆنەی پۆستە نوێیەکەیەوە.

جبووری هەروەها لە سەر پێکهێنانی هەرچی خێراتری دەوڵەتی داهاتووی عێراق جەختی کرد.

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە یاسای بنەڕەتی ڕێگەی زۆر دەداتە سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پاڵپشتی و پاراستنی یەکپارچەیی وڵات و دروست کردنی یەکێتی لە نێوان بەشەکانی  دەسەڵات.

News Code 22202

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =