یه‌کێتی ئه‌ورووپا پێبه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی له‌ به‌رجام بێت

سه‌رۆکی کمۆسیۆنی ئه‌ورووپا وتی: بڕوکسێل ده‌بێت پێبه‌ند بێت به‌ به‌ڵێنه‌کانی خۆی له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئێفه‌ ئیسپانیا، ژان کلود یونکێر، سه‌رۆکی کمۆسیۆنی ئه‌ورووپا ڤرجتی کرد: بڕوکسێل ده‌بێت پێبه‌ند بێت به‌ به‌ڵێنه‌کانی خۆی له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران.

ئه‌و که‌ له‌ پارلمانی نه‌مسا قسه‌ی ده‌کرد، زیادی کرد: ئه‌ورووپاییه‌کان ده‌بێت له‌ خۆیان به‌رگری بکه‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن که‌ کۆمپانیا ئه‌ورووپاییه‌کان له‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا زیان ببینن.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌ورووپا به‌ جێبه‌جێ کردنی یاسای ڕاگرتن له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ تاکوو کۆمپانیا ئه‌ورووپاییه‌کان هاوکاری بکه‌ن له‌ به‌رانبه‌ر گه‌ماڕۆکانی ئێران.

بڕوکسێل هه‌روه‌ها بڕیار وایه‌ که‌ ڕێکارێکی نوێ بۆ درێژه‌دان به‌ ئاڵ و گۆڕی بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران له‌ به‌رانبه‌ر گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا دابین بکات.

News Code 22199

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =