عه‌ره‌بستان که‌میی نه‌وتی ئێران بۆ جیهان قەرەبوو دەکاتەوە

محه‌مه‌د بن سه‌لمان وتی: وڵاته‌که‌ی له‌ سه‌ر داوای ئه‌مریکا که‌م بوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی ئێران له‌ بازاڕی جیهانی قەرەبوو دەکاتەوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لنه‌شره‌، له‌ حاڵێکدا سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌ ئاشکرا ڕایگه‌یاند که‌ ڕیاز ده‌بێت تێچووی ئه‌منیه‌تی خۆی دابین بکات، محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌مباره‌وه‌ وتی: ئێمه‌ بۆ کڕینی چه‌ک له‌ ئه‌مریکا پاره‌ ده‌ده‌ین به‌ڵام له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌منیه‌تی خۆمان هیچ پاره‌یه‌ک ناده‌ین.

ئه‌و له‌ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ که‌ ترامپ وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا نه‌بێت عه‌ره‌بستان دوو حه‌فته‌ به‌رگه‌ی ناگرێت وتی: من عاشقی ئیش کردن له‌گه‌ڵ ترامپم.

ئه‌و زیادی کرد: ده‌بێت قبوڵی بکه‌ین که‌ هاوڕێیان شت خراپ و باش سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن، خۆ ناتوانین هاوڕێیه‌کمان بێت ۱۰۰ له‌ سه‌د شطی باش سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌ بڵێت، ئه‌مه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌کانیش هه‌ر هه‌یه‌، هه‌میشه‌ لێکتێنه‌گه‌یشتن هه‌یه‌ و ئێمه‌ش ئه‌م شتانه‌ ڕێز ده‌که‌ین. ئێمه‌ ده‌ستکه‌وتی زۆرمان پێکه‌وه‌ له‌ سووریا و شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر بووه‌ و پێکیشه‌وه‌ بۆ ڕاوه‌ستانی ئێران هاوکاری ده‌که‌ین.

بن سه‌لمان سه‌باره‌ت به‌ ون بوونی جه‌ماڵ خاشقجی وتی: کونسولگه‌ری عه‌ره‌بستان ئاماده‌یه‌ که‌ درگا بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بکاته‌وه‌ تاکوو دڵنیا بن که‌ جه‌ماڵ خاشقجی کونسولگه‌ری عه‌ره‌بستان له‌ تورکیا نییه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ نه‌وت وتی: ڕیاز ئێسته‌ ڕۆژانه‌ ۱۰ ملیۆن و ۷۰۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت و گه‌ر بازاڕ پێویستی بێت ده‌توانین یه‌ک ملیۆن و ۳۰۰ هه‌زار بۆشکه‌ی دیکه‌ به‌رهه‌م بێنێت، عه‌ره‌بستان ده‌توانێت ڕۆژانه‌ ۱۲ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بێنێت و هاوپه‌یمانه‌کانیشمان ده‌توانن ئه‌م که‌می بازاڕه‌ پڕ بکه‌نه‌وه‌.

جێگری مه‌له‌ک سه‌لمان وتی: به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌م مانگه‌دا زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ ڕووداوه‌کانی کانادا، مێکزیک، لیبیا، ڤێنێزۆئێلا و وڵاتانی دیکه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ک به‌ هۆی ئێرانه‌وه‌ بێت.

News Code 22195

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =