ناردنی نامەی ژەهراوی بۆ پووتین و شاژنی بریتانیا

ئەو کەسەی کە بە ناردنی نامە ژەهراوییەکان بۆ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا تۆمەتبار کراوە، پێشتریش ئاوەها نامەگەلێکی بۆ ڕێبەرانی ڕووسیا و بریتانیا ناردبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، کۆنە سەربازی ئەمریکی کە هەفتەی ڕابردوو بە ناردنی نامەی ژەهراوی بۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆمار و جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا تۆمەتبار کرابوو پێشتریش ئاوەها کارێکی ئەنجام دابوو.

ئەو کۆنە سەربازی ئەمریکا سەردەمێک لە چەکدارانی دەریایی ئەو وڵاتە دەهاتە ئەژمار.

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامە ناوچەییەکانی ئەمریکا، ئەو کەسە پێشتر چەندین جار نامەی ژەهراویی بۆ پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و شاژنی بریتانیا ناردبوو.

هەفتەی ڕابردوو ڕاگەیێندراو کە پێنتاگۆن توانیویەتی مادەی ژەهراوی لە نامە نێردراوەکان بۆ کۆشکی سپی بدۆزێتەوە. پاش ئەوە ڕاگەیێندرا کە کۆنە سەربازێکی ئەمریکی نامە ژەهراوییەکانی ناردووە.

News Code 22194

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =