ڕووسیا ئێس ۳۰۰ی بۆ پشتیوانی له‌ چالاکی ئێران به‌ سووریا داوه‌

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا دانی نا به‌وه‌ی که‌ ڕووسیا سیستمی مووشه‌کی ئێس ۳۰۰ی له‌ سووریا جێگیر کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، جۆزف ڤوتێڵ، فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا جێگیر کردنی ئێس ۳۰۰ له‌ سووریای پشت ڕاست کرده‌وه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ی دا که‌ ئاگادار نین شوێنی جێگیر بوونی مووشه‌که‌کان له‌ کوێی سووریا دایه‌.

ئه‌م فه‌رمانده‌ی ئه‌مریکاییه‌ هه‌روه‌ها وتی: ڕووسیا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی خۆی ئه‌م سیستمه‌ مووشه‌کییه‌ی ڕه‌وانه‌ی سووریا کردووه‌.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ڤوتێڵ ئاماژه‌ی دا: جێگری کردنی ئێس ۳۰۰ کاریگه‌ری نابێت له‌ سه‌ر شه‌ڕی ڕووسیا له‌ دژی تیرۆریسته‌کان و داعش، به‌ڵکوو ئه‌م مووشه‌کانه‌ بۆ پشتیوانی کردن له‌ چالاکییه‌کانی ئێران ڕه‌وانه‌ی سووریا کراوه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: واشنتۆن هێشتا هیچ پلانێکی بۆ جێگیر کردنی هه‌میشه‌یی فڕۆکه‌ی ئێف ۳۵ له‌ خاکی سووریا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌م کاره‌ی مسکۆ نییه‌ یان کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌ کڕینی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌.

News Code 22189

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =