واشنتۆن ناتوانێت ئێران له‌ سووریا ده‌ر بکات

وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ واشنتۆن ناتوانێت ئێران له‌ سووریا ده‌ر بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، چاک هێگل، وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت کۆنترۆڵی نیوه‌ی سووریا به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌ و به‌ ۲ هه‌زار هێز که‌ له‌ گۆشه‌یه‌کی سووریان چۆن ده‌توانێت ئێران له‌م وڵاته‌ ده‌ر بکات.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌ڕه‌شه‌ کردن له‌ ئێران یان ڕووسیا یان سووریا کارێکی گه‌مژانه‌یه‌ چون ئه‌و وڵاته‌ی له‌م ناوچه‌یه‌ ده‌ژیه‌ت ئێرانه‌ نه‌ک ئه‌مریکا. ئه‌مه‌ ڕاستییه‌که‌ی ژئۆپۆلۆتیکه‌ که‌ ده‌بێت له‌ به‌ر چاو بگیردرێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت ڕاستییه‌کان بسڕینه‌وه‌.

هێگل ئاماژه‌ی دا: ناکرێت بێ ستراتیژ له‌ سووریا ئیش بکرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به‌ڕاستی له‌ دوای سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌یه‌ ئه‌م سه‌قامگیرییه‌ بێ هاوکاری ئێران و ڕووسیا به‌ ده‌ست نایه‌ت.

ڕاشیگه‌یاند: سیاسه‌تی لابردنی ئه‌سه‌د هه‌ڵه‌یه‌ چون ئه‌زموونی سه‌دام و قه‌زافی له‌ ناوچه‌که‌مان هه‌یه‌. سوپا و هێزی سه‌ربازی به‌ ته‌نیایی ناتوانێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵکوو هێزی سه‌ربازی بۆ پشتیوانی له‌ سیاسه‌ته‌کان و ڕێکاره‌ ستراتیژییه‌کانه‌.

News Code 22187

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =