ئه‌مریکا بۆ گفتوگۆ جێگه‌ی بڕوا نییه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد که‌ ئه‌مریکا دانوستانکارێکی جێگه‌ی متمانه‌ نییه‌ و ئێرانیش دڵخۆش نییه‌ به‌ دانوستان.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی جه‌زیره‌ وتی: ئێمه‌ زۆریش دڵخۆش نین که‌ له‌گه‌ڵ ترامپ دیدار بکه‌ین چون ئه‌مریکا جێگه‌ی متمانه‌ نییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکا له‌ په‌یمانی دۆستایه‌تی کشایه‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌یانوت داوای هاوپه‌یمانی له‌ ئێران ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌ بوو که‌ ئه‌مریکا له‌ دادگای لاهه‌ دۆڕاندنی.

ئه‌مه‌ نیشان ده‌دات که‌ ئه‌م سه‌رۆک کۆماره‌ و ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئێسته‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ هه‌رشتێک دانوستان بکات، پێبه‌ند نابێت پێی.

زه‌ریف سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام جه‌ختی کرد: ئێمه‌ نامانه‌وێت هیچ ڕێککه‌وتنێک لاببه‌ین که‌ به‌ ته‌واوی دانوستانی له‌ سه‌ر کراوه‌، ڕێککه‌وتنێک که‌ ۱۲ ساڵ کاتی برد. ۲ ساڵ و نیوی له‌گه‌ڵ خودی ئه‌مریکا بوو، ئێمه‌ له‌ به‌رجام سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر وشه‌یه‌ک قسه‌مان کردووه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: دانوستان له‌ نێوان ته‌نیا دوو وڵات نه‌بوو له‌ نێوان ۶ وڵات و یه‌کێتی ئه‌ورووپا بوو که‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارنامه‌ی له‌ سه‌ر واژۆ کرد. به‌ڵام ترامپ بڕیاری کشانه‌وه‌ی دا.

زه‌ریف سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی دۆستی نێوان ئێران و ئه‌مریکاش وتی: به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ترامپ له‌ ڕێککه‌وتنی دۆستی ئێرانیش کشایه‌وه‌ که‌ ده‌نگی کۆنگرێسی ئه‌مریکای له‌ پشت بوو چون دادگای لاهه بڕیاری دا که‌ به‌ پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا نایاساییه‌.

News Code 22185

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =