به‌رانبه‌ر ئۆپراسیۆنی تورکیا له‌ باکووری عێراق بێ دەنگ نابین

حەسەن شاکر کەعبی نوێنەری پارلمانی عێراق وتی: بەغدا لە بەرانبەر دەستێوەردانە بیانییەکان بێ دەنگ نابێت و بۆ ڕاوەستانی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لێژنەیەک دروست دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەعلومە، کەعبی نوێنەری لیستی فەتح لە پارلمانی عێراق وتی: ئەگەر تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە عێراق ڕانەگرێت، پرسەکە دەبەینە نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەو زیادی کرد: عێراق حکومەتێکی بە دەسەڵاتە و هیچ وڵاتێکی عەرەبی دەسەڵاتی عێراق نییە و پێویست بکات ئەم بابەتە سەرەتا دەبەینە نەتەوە یەکگرتووەکان.

نوێنەری پارلمانی عێراق وتی: عێراق دەستێوەردانی تورکیا لە ناوخۆ قبووڵ ناکات و پارلمانیش دژی هەر جۆرە دەستێوەرداێکی بیانییە.

وتیشی: بۆ هێرشی سەربازی تورکیا لێژنەیەک ساز دەکەین. ئەگەر ئەنقەرە وڵامی ئەرێنی نەداوە، بەغدا دەچێتە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە.

News Code 22183

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =