عادل عەبدولمەهدی داوای ٤ ناو بۆ هەر وەزارەتێکی عێراق دەکات

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق داوای لە گرووپە سیاسییەکان کردووە بۆ هەر وەزارەتێک چوار کەس بەربژار بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، عادل عەبدولمه‌هدی، سیاسەتمەداری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق داوای چوار ناو بۆ پۆستی وەزیر له‌ هەر وەزارەتێک دەکات.

عەلییە ئەلئیمارە، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی چاکسازی ڕایگه‌یاند: عادل عەبدولمەهدی وەزیرەکانی کابینەکەی لەسەر بنەمای لێهاتوویی، شارەزایی و بڕوانامە دیاری دەکات.

ئەو زیادی کرد: عادل عەبدولمەهدی داوای لە هەموو کوتلەکان کردووە چوار ناوی بۆ وەزارەتەکان پێ بدەن و ئەو به‌ بڕیاری خۆی ناوێک بۆ هەر وەزارەتێک لەو ناوانە، هه‌ڵده‌بژێرێت.

ئەو ژنە پەرلەمانتارە جەختی لەوە کردووەتەوە کە عەبدولمەهدی لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا، لیستی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق پێشکەشی پەرلەمان دەکات.

شایانی باسە، دوای نزیکەی پێنج مانگ لە هەڵبژاردن، رۆژی ۲/۱۰/۲۰۱۸ لایەنە عێراقییەکان رێککەوتن لەسەر راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەدار و سەرکردەی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عیراق.

News Code 22181

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =