عادڵ عەبدولمەهدی و پەمپەئۆ گفتگۆیان کرد

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق و پەیوەندی نێوان واشنتۆن و بەغدا گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومریە نیوز، نووسینگەی عادڵ عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕایگەیاند کە لەگەڵ مایک پەمپەئۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفوون گفتوگۆی کردووە.

بە پێی ڕاگەیندراوە، پەمپەئۆ پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی عادڵ عەبدولمەهدی کردووە وهەر دوو لا سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و عێراق قسەیان کردووە.

عەبدولمەهدی جەختی کردووە کە پێکهێنانی دەوڵەت، ئاوەدان کردنەوەی وڵات، پەرەدان بە خۆشگوزەرانی و پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان و بەهێز کردنی ئەمنەت بۆ شارۆمەندانی عێراقی یەکەمایەتیدەوڵەتی نوێی عێراق دەبێت.

شایانی باسە کە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، عادڵ عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق ڕاسپاردووە.

News Code 22178

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =