ئیسرائیل درێژە بە بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە سووریا دەدات

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بەردەوام دەبێ لە بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی وتی کە درێژە بە بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە سووریا دەدات.

نەتانیاهۆ ئیدعای کرد کە ئیسرائیل بەردەوام دەبێت کە درێژەدان بە بەرگری لە خۆی و بەردەوامیش دەبێ لە پێشگری لە هەوڵەکانی ئێران بۆ بە کار هێنانی سووریا و لوبنان وەک بنکەی پێشڕەوی خوی لە پێناو هێرش کردنە سەر ئیسرائیل.

ڕاشیگەیاند: لام وایە هەموو وڵاتان دەبێ هێزەکانی خۆی بۆ ناچار کردنی ئێران لە وستاندنی پلانی سەربازی و ناڤۆکی و چالاکیگەلی تیرۆریستیی لە ئەورووپا و سەرتاسەری جیهان بە کار بێنن و لە کۆتاییشدا دەبێ هێزەکانی ئێران بە تەواوەتی لە سووریا بچنە دەرێ.

News Code 22176

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =