پارتی بەرهەم ساڵح بە شیاوی سەرۆک کۆماری عێراق نازانێت

حزبی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە پۆستى سه‌رۆک كۆماری ئه‌مجاره‌ به‌ نوێنه‌رايه‌تى و ئيستحقاقى گه‌لى كوردستان نازانين.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە باس نیوز، پارتی دوای کۆبوونەوەیەک به‌ سه‌رپه‌رشتیى مه‌سعوود بارزانى، سەرۆکی ئەم حزبە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مه‌كته‌بى سياسى پارتى لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی داوە كه‌ پارتى ئه‌مجاره‌، پۆستى سه‌رۆک كۆمار به‌ نوێنه‌رايه‌تى كورد نازانێت.

هەروەها هاتووە: سەبارەت بە میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک كۆماری عێراقی فیدراڵ، جەخت لەوە دەكەینەوە كە سەرۆكی كۆمار ئیستحقاقی گەلی كوردستان بووە و پشكی لایەنێكی سیاسی نەبووە، هەمیشەش لە چوارچێوەی تەوافق و سازانی هێزە كوردستانییەكان یەكلایی كراوەتەوە. ئەوەی یەكێتی نیشتمانی ئەمجارە كردی تێكدانی ئەم تەوافقە بوو، ئەمەش سەرەتایەكی خراپە بۆ یەكلا كردنەوەی پۆستی سەرۆک كۆمار.

لە درێژەدا جەخت کراوە: بۆیە ئێمە ئەم پۆستە و شێوازی دانانی ئەمجارەی، بە نوێنەرایەتی و ئیستحقاقی گەلی كوردستانی نازانین، دەرگایەكیشی كردەوە كە خەڵكانی دیكە بڕیار لەسەر ئەو ئیستحقاقەی ئێمە بدەن نەک نوێنەرانی گەلی كوردستان.

مەکتەبی سیاسی حزبی دیموکڕات زیادی کردووە:پارتی بە گرینگییەوە سەیری هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی كردووە و بەشدار بووە لە بیرو را گۆرینەوە، بە تایبەتیش كە بەزەروری زانیوە لە عێراقی نوێدا پێكهاتەكان لە ئیستحقاقاتی بڕیارلێدراو بەهرەمەند بن و ئەو ئیستحقاقاتانەش لە ئاكامی قەناعەت و بۆچوونی پێكهاتەكان بێت و نوێنەرایەتی راستەقینەی ئەوان بكات. لە ئێستاشدا هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت بە وردی چاودێڕی دەكەین و لەكاتی خۆیدا بڕیاری پێویست دەدرێت.

News Code 22175

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =