نابێ ڕێگە بدەین ئێران چەکی ناڤۆکی وەدەست بێنێت

ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا بە بێ ئاماژە بە ڕەوتی ئاشتی خوازانەی پلانی ناڤۆکیی تاران و هەروەها ڕاپۆرتگەلی بەردەوامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەوبارەیەوە، وتی: دەبێ پێشگری بکەین لە دەست گەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە میدیای زایۆنیی جرەزالم پۆست، ئانگێلا مێرکل ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە مووزەخانەی "هۆلۆکاست" لە شاری بەیتولموقەدەس بە بێ ئاماژە بە ڕەوتی ئاشتی خوازانەی پلانی ناڤۆکیی تاران و هەروەها ڕاپۆرتگەلی بەردەوامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەوبارەیەوە، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دەبێ بۆ پێشگری لە دەست گەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی هەر کارێکی پێویست ئەنجام بدەین.

ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا ڕاشیگەیاند: ئەوی لێرەدا جێی پرسیارە ئەوەیە کە ئایا ڕێککەوتن رێگەیەکی دروستە بۆ پێشگری لە دەست گەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی؟

ناوبراو ئیدعایشی کرد: بە ئاوردانەوە لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا، هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل بەرزتر بۆتەوە.

ئانگێلا مێرکل لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکانیدا لە پێناو ڕازی کردنی زایۆنیستەکان، وتیشی: ڕووخانی گوندی فەلەستینی نشینی "خان ئەحمەر" پرسی ناوخۆیی ئیسرائیل‌ـه.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا پێشتر لە وتەدانێکدا ڕایگەیاندبوو کە لە ئەگەری چۆڵ کردنی بە زۆرەملیی ئەو گەندە فەلەستینییە، سەفەری خۆی بۆ ئەو ناوچەیە هەڵدەوەشێنێتەوە.

News Code 22171

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =