ڕەنگدانەوەی جیهانی قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆبوونەوەی بەسیجییەکان

قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە لە کۆڕی گەورەی بەسیجیان لە یاریگەی سەد هەزار کەسی ئازادی لە مێدیا جیهانییەکاندا ڕەنگدانەوە بەربڵاوی هەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆڕی گەورەی بەسیجیان لە وەرزشگای سەد هەزار کەسی ئازادی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە گەنجان ڕێگای پێشکەوتنی ئێرانن، شرۆڤەیەکی لە سەر دۆخی هەستیاری ئێستا دا و وتیان: ئەمریکییەکان بە قێڕاندن، قسەی سووکانە و بیری پووچ بە دوای نیشان دانی بە تواوەتی پێچەوانە لە هێزی خۆیان و لە دۆخی ئێرانن بەڵام ۆمەڵی گەورەی لاوانی ئێران و نەتەوەی گەورەی ئێران دەزانن کە ئەبێ بە بە شکست دانی دوایین سەنگەری دوژمن واتا گەمارۆ، زللەیەکی دیکە لە ئەمریکا بدەن کە هیوادارم بدەن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی" گەورەیی ئێران، هێزی کۆماری ئیسلامی و شکست نەهێنانی نەتەوەی" ی سێ ڕاستیی نکۆڵی نەکراو هێنایە ئەژمار و زیادی کرد: ئەوانە بەباڵا خوێندن نییە، راستیەکە کە دوژمنان ئارەزوو دەکەن نەتەوەی ئێران ئەوانە نەزانن یا لە بیری بکەن تا سەبارەت بە دۆخی ئێران و تواناییەکانی خۆی، تووشی گومانی هەڵو ببێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادی کرد: ئاڵبەت ئەو بە ڕواڵەت ڕووناک بیرە راحەت خواز و فریبازە کە لە بنەڕەتدا دوژمنایەتی لە گەڵ ئەمریکا نکۆڵی دەکات و بۆ دەوڵەت و نەتەوەی ئێران، نوسخەی ڕادەست بوون لە بەرانبەر دەنووسێت، ئەگەر پیاوی ئەمریکا نەبێت، پیاوی گۆڕەپانی پێشکەوتنی ئێران نییە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: بڕێک کەس دەڵێن قسەی خراپ بە ئەمریکا نەوترێت لە حاڵێکدا کە ڕقی ئەوان بەس لە دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکای نەتەوەی ئێران نییە، بەڵکوو ئەوان لە گەڵ ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامی دژایەتییان هەیە چونکوو لە سەرکەوتنی هێزێکی ئیسلامی گەورە لە ناوچەکە بە توندی توورەن و هەر بۆیە هەوڵ دەدەن تا لایەنەکانی هێزی وڵات لە ناو ببەن.

ئەوان لە درێژەدا ئاماژەی کردە سەر گەمارۆکانی ئەمریکا و زیادی کرد: سەپاندنی گەمارۆکان بەو واتایەیە کە دوژمن هیچ ڕێگایەکی تری بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ دەسەڵاتی ئیسلامی جگە لە سەپاندنی گەمارۆی ئابووری نییە بەڵام هەر ئەو گەمارۆوانەش سست تر لە ئابووری نەتەوەیی ئێمەیە.

قسەکانی ئەوان لە مێدیا جیهانییەکان رەنگدانەوەی بەربڵاوی هەبوو

هەواڵدەریی شینهوای چین لەم بارەوە رایگەیاند: رێبەری ئێران رۆژی پێنجشەممە وتی ئێران ئەمریکا شکست دەدات لە شەڕی ئابووری کە دژی ئەو وڵاتە سەپاندوویەتی. ئابووی ئێران بەهێزتر لە گەمارۆکانی ئەمریکایە.

نەشرە و مەیادینیش بە گێڕانەوە لە ئایەتوڵلا خامنەیی نووسیان: ئەمریکا لە لوبنان سووریا و عێراق شکستی هێناوە و شکستیش دەخوات.

هەواڵدەریی ئاسۆشەیتێدپرێس لەم ابرەوە نووسی: ئایەتوڵلا خامنەیی هۆشداریی دا کە ئەو مێدیایانە کە لە ژێر کۆنترۆڵی دوژمنانی دەرەکین دەتوانن وەکوو چەکی کیمیایی مەترسیدار بن.

رۆژنامەی ئێکسپرێس چاپی بریتانیاش لەم بارەوە رایگەیاند: ئێران گەمارۆکانی ئەمریکا نایاسایی و بێڕەحمانە دەزانێت و ئایەتوڵڵا خامنەییش هۆشداریی داوەتە خەڵک کە لە گەڵ ئەو دۆخە کە ترامپ دروست کردووە، بەربەرەکانێ بکەن.

مێدیای ئیسرائیلی جروزالم پۆستیش نووسی: رێبەری ئێران وتی کە ئەو وڵاتە، ئەمریکا بە لەناوبردنی گەمارۆکان شکست دەدات.

News Code 22168

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =