گفتوگۆی په‌مپه‌ئۆ و جێنشینی مه‌له‌ک سه‌لمان سه‌باره‌ت به‌ ئێران

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جێنشینی مه‌له‌ک سه‌لمان سه‌باره‌ت به‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران و ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که‌ گفتوگۆی کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی نه‌شناڵ، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌ ته‌له‌فۆنی گفتوگۆی کرد.

هێدر نائۆرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ وتی: په‌مپه‌ئۆ سپاسی پشتیوانی و هاوکاری به‌هێزی عه‌ره‌بستان له‌ بابه‌ته‌ دوو قۆڵییه‌کانی ناوچه‌که‌، به‌ تایبه‌ت دژایه‌تی کردنی هه‌نگاوه‌کانی ئێران له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی کرد.

نائۆرت زیادی کرد: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ جێنشینی مه‌له‌ک سه‌لمان سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌دان به‌ هاوکاری ئه‌مریکا و سعوودییه‌ له‌ بواره‌کانی دیکه‌ش قسه‌یان کرد.

شایانی باسه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت تاکوو ۸۴ دۆلار نه‌کراوه‌، ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ له‌ یه‌ک حه‌فته‌ی ڕابردوو بووه‌ته‌ هۆی ناکۆکی له‌ نێوان سعوودییه‌ و ئه‌مریکا.

News Code 22167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =