شەڕی ئێران لە گەڵ تیرۆریستەکان لە سووریا یاساییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: شەڕی ئێران لە گەڵ تیرۆریستەکان لە سووریا بە تواوەتی یاساییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییانەی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی فڕات لە سووریا لە کاردانەوە بە هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەهواز ئەبێ جەخت بکەم کە هێزە ئێرانییەکان بە تواوەتی یاسایی و بە خواستی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی سووریا لە ئەو وڵاتە بووە و یارمەتی ئێمە دەدات لە شەڕ دژی تیرۆریزم.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە درێژەدا زیادی کرد: بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی خاوەن مافە بۆ بڵاو کردنەوەی بەیانییە سەبارەت بە ئەو پرسە. باوەڕمان بە ئاژانس هەیە و ئەو بنکەیە خەریکی کاروباری پێوەندیداری خۆی لە گەڵ تارانە.

ناوبراو وتیشی: ئێران تەنیا وڵاتێکە کە ئاژانس زیاترین چاوەدێریی بە سەر بەرنامەی ناڤۆکی خۆی هەبووە و مسکۆش لە گەڵ ئاژانس سەبارەت بە بەرجام ڕێککەوتووە.

News Code 22163

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =