ته‌قه‌ی پۆلیسی ئه‌مریکا له‌ شوێنی نیشتەجێ بوونی فه‌تحۆڵا گوله‌ن

پۆلیسی پینسیلوانیای ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ ته‌قه‌ی له‌ که‌سێک کردووه‌ که‌ ویستوویه‌تی به‌ زۆر بچێته‌ ناو ئه‌و بینایه‌ی که‌ فەتحۆڵا گوله‌نی تێدا نیشته‌جێیه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، پۆلیسی پینسیلوانیای ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ وڵامی ڕووداوێکی له‌ بینایه‌ک داوه‌ته‌وه‌ که‌ فەتحۆڵا گوله‌نی تێدا نیشته‌جێیه‌.

پۆلیس زیادی کرد: که‌سێکی چه‌کدار به‌ زۆر سیوتی بچێته‌ ئه‌م بینایه‌ و پۆلیس به‌ ناچاری ته‌قه‌ی لێ کرد و ئه‌ویش هه‌ڵاتووه‌. که‌س له‌م ڕووداوه‌ زیانی به‌ر نه‌که‌وتووه‌.

شایانی باسه‌ دوڵه‌تی تورکیا فه‌تحۆڵا گوله‌ن به‌ به‌رپرسی کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ ده‌زانێت و چه‌ندین جار داوای کردووه‌ که‌ ئه‌مریکا ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ ئائینییه‌ ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ره‌ بکاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مریکا وڵامی تورکیای نه‌داوه‌ته‌وه‌.

News Code 22162

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =