په‌مپه‌ئۆ و به‌رهه‌م ساڵح پێکه‌وه‌ گفتوگۆیان کرد

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق گفتوگۆی کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق به‌ ته‌له‌فوونی گفتوگۆی کرد.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا. په‌مپه‌ئۆ پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆک کۆماری به‌رهه‌م ساڵح له‌ عێراق کردووه‌ و داوای کرد تاکوو له‌م پێگه‌یه‌ په‌ره‌ به‌ هاوکارییه‌کانی هه‌ر دوو وڵات بدرێت.

په‌مپه‌ئۆ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که‌ واشنتۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی کردنی عێراقێکی سه‌ربه‌خۆ و خۆشگوزه‌ران له‌ چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی ستراتیژیکی نێوان هه‌ر دوو وڵات.

News Code 22160

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =