تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌نگاوه‌کانی له‌ سووریا

وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: ئه‌نقه‌ره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌نگاوه‌کانی له‌ سووریا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ئیبراهیم کالین، وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌و کارانه‌ی که‌ ئه‌منیه‌تی تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر تیرۆریسته‌کان گه‌ره‌نتی بکات له‌ هه‌ر کاتێک پێویست بێت له‌ سووریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: تاکتیکی دوا خستن بووه‌ته‌ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌، نه‌خشه‌ ڕێگه‌ی مه‌نبه‌ج ده‌بێت هه‌رچی زووتره‌ جێبه‌جێ بکرێت.

ئه‌و له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ ون بوونی که‌سێکی دژ به‌ سعوودییه‌ له‌ تورکیا وتی: به‌ پێی زانیارییه‌کان جه‌ماڵ خاشقچی ئێسته‌ش له‌ کونسولگه‌ری عه‌ره‌بستان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵه‌. ئێمه‌ وڵاتی یاساین و هیوادارین ئه‌م کێشه‌یه‌ به‌ زوویی چاره‌سه‌ر بێت.

شایانی باسه‌ که‌ عه‌ره‌بستان ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه‌ که‌ جه‌ماڵ خاشقچی له‌ باڵوێزخانه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا بێت.

News Code 22159

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =