4 October 2018 - 09:23
شەڕ و داهات

"ئاخۆ شەڕ بۆ دروست دەبێ؟کێن ئەوانەی لە پشت هەڵگیرسانی شەڕەوەن؟ بەردەوامی شەر چ قازانجێکی هەیە؟داهاتی پترە یا وێرانی؟"

ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی- محەمەدئەمین شامحەمەدی: "شەڕ" ئەم وشە خۆش ئاهەنگە، لەوەتی دنیا دنیایە هەیە و بە هەزاران چەشنە سەری هەڵداوە. شەر بە تەواوی، ڕواڵەتە ناسراو و شاراوەکانییەوە نگریس و خراپە.

بەڵام دیسان مرۆڤ زۆرجاران بە حەقی دەزانێ و بۆ برەودان بە بڕواکەی ناوی بە مانا و جوانی بۆ دادەنێ، هەر چەند لەوانەیە هەر ئەو کاتەی کە لە هەموو وەختێکی دیکە بە ڕەواو دروست دادەنرێ ڕاست ئەوەبێ وا شەڕخوازێک ویستوویەتی، ئەو هەلە بێ وا ماڵخوازێک دروستی کردووە. لەم کاتانەدایە پرسیار دێتە ئاراوە، ئاخۆ شەڕ بۆ دروست دەبێ؟کێن ئەوانەی لە پشت هەڵگیرسانی شەڕەوەن؟ بەردەوامی شەر چ قازانجێکی هەیە؟داهاتی پترە یا وێرانی؟

لێرەدا پیویستە ئاوڕێک لە رابردوو بدەینەوە. گەلێ جار دیومانە کەسێک بۆ مانەوی خۆی، یان دەسەڵاتەکەی بە گژ کەسێکی دیکەی دەسەڵاتداردا چووە کە جگە لەوەی نیشاندانی هێز و توانای دەسەڵاتەکەی بووە ویستوویەتی بە شێوەیەکی نەریتی داهاتێک بۆ خۆی دەستە بەر بکات. هەڵبەت دەبێ لە سەر ئەم بابەتە زیاتر وێستە بکەین.

دوو کەس لە دوو وڵات پاش ئەوەی کە گرژی و ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیانەوە هەر کەسەی لە ئاست خۆیەوە بڕیارێک دەدا کە ئەم ىڕیارە تەنیا لە لای ژێر دەستەکانی خۆی پەسند دەکرێ لە ئاکامدا، لە بەر خۆ بە "خودا" زانینێ کە نەریت پێی بەخشیون لە قسەی خۆیان پاژگەز نابنەوە و بە هەموو تووڕەیی یانەوە فەرمانی شەڕ دەردەکەن. ئەم شەڕە بە بێ شک هێزی ئینسانی دەوێ. خەرجی ڕۆژانەی دەوێ. چەک و چۆڵی دەوێ. لە گەڵ ئەمانەشدا باوەڕی پێویستە. دەی ئەمانە هەمووی دەبێ بە سەر شانی مرۆڤەکانی هەردوو لاوە بێ، بەڵام پاش ئەم شەڕە کە بە لێشاو خەڵک کوژران، ماڵ و مڵک سووتان، ژیانی ئاسایی تێک چوو، برسیەتی و هەڕەشە دنیای داگرت، چی ڕوو دەدات؟ بڕیاردەرەکان چون پێکدەگەن؟ پاساویان بۆ نەهامەتیەکان چی دەبی؟

ئەمانە کە بە دەستەی یەکەمی شەڕخوازان دادەنرێن. لێبوردن نازانن چییە. پێشهاتەکانی شەڕ دەخەنە بێ کیفایەتی خەڵکەکەیان و لە خودا داوا دەکەن کە لە سەر ئەم کەم تەرخەمییانە بیان بەخشێ.

دەستەیەکی دیکەی شەڕخواز هەن کە تەنیا لە بەر ئەوەی تەماحکارن دەس بە شەڕ دەکەن. یانێ لەو داهاتەی کە هەیانە ڕازی نین و بە دوای قازانجی دیکەدا دەگەڕێن. ئەم تەماحەیان لە بڕواو ئیدئۆلۆژییەوە پێگەییشتووە کە وەکوو ئەرک لە سەریان واجبە، دەبێ بەرایی دەسەڵات، دین، خاک و داهاتیان زیاد بکەن. بەڵام لە ڕاستیدا دیسان تەماحی تاکە کەسی دەبێتە هۆی ئەوەی دەسدرێژی بۆ سەر شتێک بکەی کە هی خۆت نییە، ئەمە کارەساتی لێ دروست بێ. هەموو ڕووداوەکانی شەڕی دەستەی پێشوو لێرەشدا بەدیدەکرێن. بەڵام ئاخۆ وەڵامی ئەم دەستەیە لە بابەت کارەساتەکانەوە دەبێ چی بێ؟ بڵێی جوابی گلەیی و گازەندەی خەڵکەکەیان بدەنەوە؟ بەڵام وەک لەبیرمانی مێژوویماندا مابێتەوە ئەم دەستەیە، خەڵک لەو ئاستەدا نابینن کە شیاوی پرسیار بن و جیا لەوەش دەڵێن: ئەوی لە ئەستۆیاندابووە کردوویانە جاچەند و چونەکەی خوا دەزانێ!

سێیەم دەستە ئەوانەن کە دەسکیسی نامۆیان دەکەن. ئەمانەیان مەترسیدارترین دەستەن؛ چون وەکوو گورگن لە لیباسی مەڕان دا، جا بۆیە دەتوانن لە بەر قازانج و بەرژەوەندییان هەموو شتێکی بە بایەخ و پێرۆزیان بدۆڕێنن. ئەمانە دەچنە ریزی ئەو کەسانەی نەخۆشی "خۆ بە کەمزانین "یان هەیە. یانێ دایمە هەموو شتێکی نامۆیان لە هی خۆیان بە سەرتر دەزانن بۆیە بەدڵ و بە گیان بۆیان تێدەکۆشن، تا ڕادەیەک کە خۆیان و کەس وکاریان دەکەنە قوربانی، چون پێیان وایە قازانج و داهاتی پاشەرۆژیان لە گەڵ بێگانە زیاترەو خۆ بە کەمزانیشیان لە کۆڵ دەکەوێ.

دەستەی چوارەم لە شەرخوازان بە "فامە چەوت فامەکان "ناسراون. واتە چینێکی فامداری جێ متمانەی خەڵک، ئەمانە کەسانێکن کە لە تیئۆری، زانست، ئایین، وبازاڕدا شارەزان؛ بەڵام لە شرۆڤەو و شیکردنەوەیاندا بە پێچەوانەی خودی سەرچاوەکە، ئیدئۆلۆژییەکە، نەتەوەکە ؛خەڵکی بەرەو ڕەوشتێک ڕێنوێنی دەکەن کە مەبەستییانە. یانی لە ڕاستیدا بە کەڵک وەرگرتن لە زانست ناڕاستیەکانیان بە ڕاست دەرخوارد دەدەن وئیتر لایەنگرانیان ناحەزی و چەوتی و لارێیان بە جوانی و راستی ناگۆڕنەوە، لەم هەنگامەیەدا هەموو شتێک لە لایەن خەڵکەوە ئامادە دەکرێ تا شەڕخوازەکانی دەستەی چوارەم بەرەو داهاتیکی هەمە چەشنەی خوت و خۆڕایی هەنگاو هەڵێننەوە.

بەڵام دەستەی پێنجەم لە نێو خەڵکەوە سەریان هەڵداوە، وێکڕا لە شەڕەکاندا بەشدارییان کردووە. خوێنیان تێکەڵاوبە خوێنیان بووە. بوونەتە براو پشتی یەکتری. پاش ئەوەی نەهامەتیەکان یەک لە دوای یەک دوور دەخەنەوە، پووڵ و پڵەو پایە دێتە گۆڕێ، داهاتبەرە بەرە لێکیان دادەبڕێ. هەر کەسەو بەشێکی زیاتری دەوێ، ئەم زۆر ویستییە کێشەیان بۆ دەنێتەوە و شەڕ دەسپێدەکات. لە قامووسی خەڵکدا ئەم دەستەیە بە "گەوجان" ناوبانگیان دەرکردووە.

دەکری بڵێین تاکە تاکەمان ئەم دەستانەمان ناسیوە و هیچ پیویستی بە ناونیشان هێنانەوە نییە. مێژوو لە سەره‌تاوە تا ئێستای بۆ ڕاگرتووین بەڵام با بزانین ئەم کەسانە باوەکوو لە ئاکامی کارەکانیان دەزانن بۆ دەس هەڵناگرن.

ئێستا دەبێ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە بگەڕێین کە بۆ هیچیان لەم دەستانە شەڕ ناوەستێنن؟ بۆ کاتێ دییان چیهای زەرەرو زیان هەیە هۆشیار نەبوونەوە؟ شەڕ وەکوو گۆیێکی ئاورین وایە کە لە سەر کێوێکەوە بەری دەیەوە، کەس توانای ئەوەی نییە ڕایوەستێنێت، لەم حاڵەتەدا هەر تەماشاکردنت پێدەمێنێت. دەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم کە شەڕخوازانی هەر پێنج دەستەش ئیدی ناتوانن شەڕ ڕاوەستێنن، یەکەم بە هیوای ئەوەن کە ڕەنگە لە ماوەیەکی کەمدا بگەن بە ئامانج، کەوابێ پێویست بە پەشێمانی ناکات. دووهەم، شەڕ کە پەرەی سەند ڕۆژ بە ڕۆژ قوربانی و ماڵوێرانی زیاتری دەوێت، لە پەستا خەڵکی داغدار و دڵسووتاوپتر دەبن. هەستی تۆڵە سەندنەوەش بە سەر زۆرینەدا زاڵ دەبێ. لە ئاکام دا ئاوری شەڕ هێندە بڵێسە دەستێنێت تەڕ و ویشک و پاک و ناپاک دەسووتێنێت.

سێیەم هەموو شەڕێک پێویستی بە دابین کردنی چەک و تەقەمەنی و مەخاریجی ڕۆژانە هەیە، کە ئەمەش زۆر زوو دەکەوێتە دەس کەسانیکی بیانی، کە زۆر ئاساییە لە بەر خاتری قازانجی خۆشیان بووە ئاگری شەڕەکە خۆشتر بکەن. لەوانەیە لە گەڵ ئەوەدا چەک بە لایەنیکیان دەفرۆشن و داهاتیکی باش بەدەس دێنن. یارمەتی دەستەی بەرانبە بدەن وبە بەلاش پیداویستیەکانی شەڕیان بۆ دابێن کەن. لەم باروو دۆخەدا هەر بەینەو یەکیان سەر دەکەون و یەکیان لە کزی دەدەن، ئەمە دەبیتە هۆی بەردەوامی شەڕ و بە لاڕێدا بردنی داهاتێک کە شەڕ خوازان بیریان بۆ کردبۆوە.

چوارەم. شەڕکەران ناعیلاجن لە بەردەوامی شەڕ. چون وەک ئاماژەمان پێدا سات بە سات کەسانیکی زیاتریان لەو شەڕەدا لێدەکوژرێ و هەستی تۆڵە ساندنەوەتوندو تیژتریاندەکات، سەڕە ڕای ئەمە چون بەشداریکردنیان لە ڕووی باوەڕو ئیمانێکی دروونی نییە وبە پێی‌غوروور و نەریت فەرمانی گەورەکانیان بە ئەنجام دەگەیێنن، گوێ لەمستانە بەشەڕ دێن و تێدا دەچن، لە نێو ئەم تاقمە ئینسانەشدا دژایەتی کردنی فەرمانی سەرکردەکانیان ئەگەر تەواو بە جیش بێ، خەیانەت لە قەڵەم دەدرێ و مەرگ بە دوای خۆیدا دێنی، هەر چەندە کەسیان تێدانییە کە ئەم زاتەی تێدا بیت.

کەوایە نە شەڕ خوازان و نە شەڕکەران بە ئامانجەکانیان نەگەییشتوون، بەڵام لەم بەینەدا دەسکیسەکان و چەک فرۆشەکان بە گەورەترین داهات گەییشتن چون لە گەڵ ئەوەدا بازار لەبەر دەستی خۆیاندابوو بە ئیشتیاش خۆیان 'لە دابین کردن و فرۆش و بەکارهێنانیدا بریاریان دەدا. تەنانەت ‌هێندەیان دەسەڵاتی ئابووری و رامیاریو. .. یان دەبوو کە دیانتوانی قەراری سەرلە نوێ ئاوەدانکردنەوەی وێرانیەکان بدەن، هەموو ئەوانەی لە شەرەکەدا دەستیان هەبوو دەیانزانی کە کە چەکەکانی هەردوو لایەن لە کوێوە دابین دەکرێ دەیانزانێ بۆ هەر جارەی بەرەیەک لە کزیدەداو بەرەو شکان دەچێت، دەیانزانی ئەم وێرانییانە لە سایەی سەری کێوەیەو ئەم ئاوەدان کردنەوەش هەتا چەندەی ڕاستییە، ئەی بۆ هێچ ناڵێن؟ چۆن دێڵن لە داهاتی کوشتارەکەیان بناغەی ماڵەکانیان دانێنەوە؟ بەڵام کار لە کار دەترازێ شەڕ هەموو شتیک تیکەوە دەئالێنێ. دۆست و دوژمن پێکەوە دەست لە دەستی یەکدی دەنێن، شەڕخواز و شەڕکەر لێک خورد دەبنەوە و بە دووی مانای داهاتەوەن.

لە کۆتاییدا بەوە دەگەین، کە شەڕ خوازان هیچ دەربەستی ئەو هەمووە ئینسانە نەبوون کە بە کوشتییان دان، یان خەمی وێرانکاری، بە فیڕودانی سامانی گشتی، وەپاش خستنی ئاهەنگی بەرەو پێشچوونی کۆمەڵگا. .. یان نەخوارد. ئەوان بە دووی داهاتی هەمە جۆرەی چاوەڕوانکراویان بوون، بەڵام لێرەشدا ئەوە نەبوو وا دەیانویست. چون ئەو داهاتەی وەبەر براوە دەکەوت. بە بەراوەرد لە گەڵ تراژێدیای قڕ بوون و فەوتانی هەموو شتێک زۆر نەبوو. کەوایە نە شەڕ خوازان و نە شەڕکەران بە ئامانجەکانیان نەگەییشتوون، بەڵام لەم بەینەدا دەسکیسەکان و چەک فرۆشەکان بە گەورەترین داهات گەییشتن چون لە گەڵ ئەوەدا بازار لەبەر دەستی خۆیاندابوو بە ئیشتیاش خۆیان 'لە دابین کردن و فرۆش و بەکارهێنانیدا بریاریان دەدا. تەنانەت ‌هێندەیان دەسەڵاتی ئابووری و رامیاری و. .. یان دەبوو کە دیانتوانی قەراری سەرلە نوێ ئاوەدانکردنەوەی وێرانیەکان بدەن، هەموو ئەوانەی لە شەرەکەدا دەستیان هەبوو دەیانزانی کە کە چەکەکانی هەردوو لایەن لە کوێوە دابین دەکرێ دەیانزانێ بۆ هەر جارەی بەرەیەک لە کزیدەداو بەرەو شکان دەچێت، دەیانزانی ئەم وێرانییانە لە سایەی سەری کێوەیەو ئەم ئاوەدان کردنەوەش هەتا چەندەی ڕاستییە، ئەی بۆ هێچ ناڵێن؟ چۆن دێڵن لە داهاتی کوشتارەکەیان بناغەی ماڵەکانیان دانێنەوە؟ بەڵام کار لە کار دەترازێ شەڕ هەموو شتیک تێکەوە دەئاڵێنێ. دۆست و دوژمن پێکەوە دەست لە دەستی یەکدی دەنێن، شەڕخواز و شەڕکەر لێک خورد دەبنەوە و بە دووی مانای داهاتەوەن.

News Code 22157

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =