ئەمریکا دەبێت لە بەرانبەر تورکیا پشتگیری له‌ کوردی سووریا بکات

زمان ناسی ناسراوێکی ئەمریکی وتی: ئەمریکا دەبێت لە سووریا بمێنێتەوە و لە بەرانبەر تورکیا پشتیوانی له‌ کورد بکات، ئەگەرچی مانەوەکەی کەم هێزیش بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، نوام چامسکی، زمان ناسی ناسراو، ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کردووە کە واشنتۆن دوای ئه‌وه‌ی کاری به‌ کورد ته‌واو بێت، پشتیان به‌ر ده‌دات.

چامسکی ئاماژه‌ی دا: کورد تاکە هێز بووه‌ کە سەرەڕای هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌ مەدەنییه‌کان، توانیویەتی کۆمەڵگایه‌کی باش دابمەزرێنێت.

ئه‌و جەختی کرد: ئەمریکا نابێت له‌ سووریا بکشێته‌وه‌ لە بەر ئەوەی ئەگەر هاتوو تورکیا هێرشی کردە سەر کورد، ئەمریکا کورد بپارێزێت و پشتگیریان بکات.

چامسکی وتیشی: ئەمریکا کار بۆ مرۆڤایەتی ناکات بەڵکوو ڕاست وەکوو دەسەڵات و زلهێزەکانی تر کار بۆ بەرژەوەندی و دەسەڵاتی خۆی دەکات و ئەوەش وای کردووە لەبارەی کوردەوە هەڵوێستی جۆراجۆری بێت.

ئه‌م بیرمه‌نده‌ ناسراوه‌ی جیهان ئاماژه‌ی دا: له‌ حه‌فتاکان له‌ دژی سه‌دام پشتی کوردی به‌ر دا و لە نەوەدەکانیشدا کلینتۆن بە لێشاو چەکی ئەمریکی ناردە تورکیا بۆ ئەوەی ئەنقەرە دژ بە کورد بە کاری بهێنێت، بەڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش نابێت ئەمریکا پشت لە کوردی سووریا بکات.

News Code 22154

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =