هه‌نارده‌کردن له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق ۴۵ له‌سه‌د زیادی کردووه‌

لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدات لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ وڵاتانی چین، عێراق، ئیماراتی یەکگرتووەی عەرەبی، ئەفغانستان و هیند زیاترین هەناردەیان بۆ کراوە لە لایەن ئێرانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێکدانەوەی نوێترین ئاماری بازرگانی دەرەکی نیشانی دەدات، ٥ وڵاتی یەکەم کە زیاترین هەناردەیان بۆ کراوە لە لایەن ئێرانەوە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بە ڕیزەوە بریتین لە چین، عێراق، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەفغانستان و هیند.

بەرز بوونەوەی ١١.٦٢ لە سەدی هەناردە کردن بۆ چین

لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ وڵاتی چین ١٣ ملیۆن و ٧٠٣ هەزار تۆن کاڵای ئێرانیی بە بڕی ٤ ملیار و ٦٣٣ ملیۆن دۆلار هاوردە کردووە بۆ وڵاتەکەی کە لە باری کێشەوە ٢٤.١٩ لە سەد و لە باری نرخەوە ٢٠.٠٤ لە سەدی تەواوی کاڵا هەناردە کراوەکان لە لایەن ئێرانەوەیە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ١٦ ملیۆن و ٢١٦ هەزار تۆن کاڵا بەبڕی ٤ ملیار و ١٥١ ملیۆن دۆلار کاڵا بۆ چین هەناردە کراوە.

بە شێوەیە ڕێژەی هەناردە کردنی کاڵا بۆ چین لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە١٥.٥٠ لە سەد دابەزیوە بەڵام لە باری نرخەوە ١١.٦٢ لە سەد بەرز بوونەوەی بە خۆوە بینیوە.

هەناردە کردن بۆ عێراق ٤٤.٥٨ لە سەد زیادی کردووە

عێراق دووهەمین وڵاتێکە کە زیاتر هەناردە کردنیان بۆ کراوە لە نیەوەی یەکەمی ئەنساڵدا لە لایەن ئێرانەوە، بە شێوەیەک کە لە ئەم ماوەدا ٩ ملیۆن و ٦١٨ هەزار تۆن کاڵا بە بڕی ٤ ملیار و ٥٦٤ ملیۆن دۆلار کاڵ بۆ ئەو وڵاتە هەناردە کراوە کە لە باری کێشەوە ١٦.٩٨ لە سەد و لە باری نرخەوە ١٩.٧٤ لە سەدی تەواوی کاڵا هەناردە کراوەکان لە لایەن ئێرانەوەیە.

لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو رێژەی هەناردە کردنی ئێران بۆ عێراق ٦ ملیۆن و ٦١٩ هەزار تۆن کاڵا بە نرزی ٣ ملیار و ١٥٧ ملیۆن دۆلار بووە.

کەواتە رێژەی هەناردە کردنی ئێران بۆ عێراق لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو لە باری کێشەوە ٤٥.٣٢ لە سەد و لە باری نرخەوە ٤٤.٥٨ لە سەد بەرز بووەتەوە.

٤ ملیار دۆلار کاڵا بۆ ئیمارات هەناردە کراوە

لە ئەو پلەبەندییەدا ئیمارات بە وەرگرتن ٨ ملیۆن و ٩٨٤ هەزار تۆن کاڵا بە نرخی ٤ ملیار و ٦٣ هەزار دۆلار لە پلەی سێهەم دایە کە ئەو رێژەی هەناردە کردنە لە لایەن ئێرانەوە بۆ ئەو وڵاتە لە باری کێشەوە ١٥.٨٦ لە سەد و لە باری نرخەوە ١٧.٥٧ لە سەدی تەواوی نرخی هەناردە کراوەکانی ئێرانە.

لێکدانەوەکان نیشنای دەدات لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ٩ ملیۆن تۆن کاڵا بە بڕی ٣ ملیار و ٥٤ هەزار دۆلار کاڵا بۆ ئیمارات هەناردە کراوە.

بەم شێوەیە رێژەی هەناردە کردن بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە سەدا ٨٥ دابەزیوە و لە باری نرخیشەوە ٣٣.٠٤ لە سەد بەرز بوونەوەی بە خۆوە بینیوە.

هەناردە کردنی یەک ملیار و ٦٦٨ ملیۆن دۆلار بۆ ئەفغانستان

ئەفغانستان وڵاتێکی دیکەیە کە لە ٦ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاترین هاوردە کردنی لە ئێرانەوە هەبووە بە شێوەیەک کە لە ئەم ماوەدا ٣ ملیار و ٢٢٥ ملیۆن تۆن کاڵا بە نرخی یەک ملیار و ٦٦٨ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو وڵاتە هەناردە کراوە کە لە باری کێشەوە ٥.٦٩ لە سەد و لە باری نرخیشەوە ٧.٢٢ لە سەدی تەواوی کاڵا هەناردەییەکانە لە لایەن ئێرانەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵای ڕابردوو ٢ ملیۆن و ٨٠٨ هەزار تۆن کاڵا بە نرخی یەک ملیار و ٢٧٥ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو وڵاتە کاڵا هەناردە کراوە.

کەواتە ڕێژەی هەناردە کردن بۆ ئەفغانستان لە ٦ مانگەی سەرەتایی ئەمساڵ لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، لە باری کێشەوە ١٤.٨٦ لە سەد و لە باری نرخەوە ٣.٠٩٠ لە سەد بەرز بوونەوەی بە خۆوە بینیوە.

دابەزینی ٣.٨٢ لە سەدی هەناردە کردن بۆ هیندستان

پێنجەمین وڵاتێک کە زیاترین کاڵای ئێرانیی لە ٦ مانگەی یەکەمی ئەنساڵدا وەرگرووە، وڵاتی هیندستانە کە ٥ ملیۆن و ٨٠٩ هەزار تۆن کاڵا بە بڕی یەک ملیار و ٢٥٥ ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێرانەوە هاوردەی وڵاتەکەی کردووە. ئەو ڕێژە لە هەناردە کردنی لە باری کێشەوە ٨.٤٩ و لە باری نرخیشەوە ٥.٤٣ لە سەدی تەواوی هەناردە کردنەکانی ئێرانە.

لێکدانەوەکان نیشانی دەدەن لە نیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ٤ ملیۆن و ٨٢٣ هەزار تۆن کاڵا بە بڕی یەک ملیار و ٣٠٥ ملیۆن کاڵا بۆ ئەو وڵاتە هەناردە کراوە.

بەم شێوەیە ڕێژەی هەباردە کردن بۆ هیندستان لە ٦ مانگەی یەکەمی ئەمساڵاد لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە ٠.٢٨ لە سەد و لە باری نرخیشەوە ٣.٨٢ لە سەد دابەزینی بە خۆوە بینیوە.

News Code 22153

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =