ڕۆحانی هەڵبژاردرانی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆک کۆماری عێراقی پیرۆزبایی کرد

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا هەڵبژاردرانی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆک کۆماری عێراقی پیرۆزبایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا وێرای پیرۆزبایی وتن بەرهەم ساڵح بە بۆنەی هەڵبژاردرانی لە لایەن پەرلەمانی عێراق بۆ سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە، هیوای خواست کە لە ماوەی سەرۆک کۆماریی ناوبراو، پەیوەندیی نێوان دوو وڵات لە پێناو بەرژەوەندیی گەلانی دوو وڵاتدا ڕوو لە گەشەی زیاتر بێت.

ڕۆحانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بۆ بەرهەم ساڵح و ئاشتی و پێشکەوتنی هەمەلایەنەی بۆ گەلی عێراق خواست.

News Code 22151

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =