بڕیاری  لاهە نیشانەی زاڵمانە بوونی گەمارۆکانی ئەمریکایە

وەزارەتی دەرەوە بە دەرکردنی بەیانییەیەک نیسبەت بە دەرکردنی مۆڵەتی کاتی لە لایەن دیوانی نێودەوڵەتی دادگای لاهەوە جەختی کرد: بڕیاری دیوان نیشانەیەک ڕوون لە پشت ڕاست کردنەوەی حەق بوونی ئێران و زەڵمانە بوونی گەمارۆکانی ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە دەرکردنی مۆڵەتی کاتی لە لایەن دیوانی نیودەوڵەتی دادگای لاهە لە دۆسیەی سکاڵای دەولەتی کۆامری ئیسلامی ئێران دژی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەیانییەیەک دەرکرد.

دەقی بەیانییەکە بە شێوەی خوارەوەیە:

بە ناوی خودا

کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێشوازی لە بڕیاری دیوانی نێودەوڵەتی دادگای لاهە وەکوو بنەڕەتی سەرەکی دادی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەرکردنی بڕیاری کاتی ئەو لێپرسینەوە دژی کاری انیاسایی دەولەتی ئەمریکا بۆ گەڕانەوە گەمارۆوە تاک لایەنەکان کە بە چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە بەرجام ڕووی دا، بڕیاری دیوان کە بە کۆی دەنگ دراوە، نیشانەیەکی ڕوونی دیکە لە پشت ڕاست کردنەوەی حەقانیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و ناڕەوا بوون و زاڵمانە بوونی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی خەڵک و هاووڵاتیانی ولاتەکەمان دەزانێت.

ئەو لێپرسینەوە جیهانییە بە روون کردنەوەی ئەوە کە بڕیارێک کە دەرکراوە، ناچارکەرە و پێویستە بەڕێوە بچێت و دەبێتە هۆی بەڵێنە نێدەولەتییەکان، رایگەیاند کە دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان ناچارە بە پێی بەڵێنە نێودەوڵەتیەکانی خۆی لەمپەرەکان کە بە پێی بڕیاری نایاساییەک کە داویە و لە بەرجام چووتە دەرەوە دروست بووە، لەوانە ئەو لەمپەرانەی کە لە سەر ڕێگای پێوەندی بازرگانی ئێران لە بوارە تایبەتەکان دروست کراوە، هەڵبگرێت.

دیوان هەروەها لە بڕیارەکەی خۆیدا ویلایەتە یەکگرتووەکان ناچار دەکات تا مۆڵەتی  ئەو بڕیارانە کە دراون دەر بکات و دانوستانە پێوندیدارەکان ئەنجام بدرێت. دیوانی نێودەوڵەتی دادگای لاهە هەروەها لە ئەو بڕیاردا، بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی پشت ڕاست کردووەتە.

News Code 22149

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =