کاردانەوەی ڕژێمی زایۆنی بە ڕادەست کردنی ئێس ٣٠٠ بە سووریا

وەزیری شەرەی ڕژێمی زایۆنی کاردانەوی نواند بەرانبەر ڕادەست کردنی ئێس ٣٠٠ بە سووریا و پاگەندەی کرد پڕچەک کردنی سووریا بە ئەم فڕۆکە بەر بە بەردەوام بوونی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان دژی دیمەشق ناگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ئاویگدور لیبێرمان وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ چوارشەمە لە کاردانەوە بە ڕادەست کردنی ئێس ٣٠٠ ی ڕووسیا بە سووریا وتی: تێلاڤیڤ لە ئەو بابەتە خۆشحاڵ نییە بەڵام ناتوانێت چاوپۆشی بکات لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە سووریا.

ناوبراو لەم بارەوە پاگەندی کرد: هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە. دەرفەتێک بۆ بڕیاردان نییە لەم بوارەدا.

ئەو وەزیرە زایۆنییە هەروەها لە پێویست بوونی زیندوو کردنەوەی پێوەندییەکانی تێلاڤیڤ- مسکۆ سەرەڕای تێکشکانی فڕۆکە ڕووسیاییەکە قسە کرد و جارێکی تر سووریای بە تاوانبار زانی لەو بوارەوە.

بە پاگەندەی ناوبراو، گرنگترین پرس ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان و پشت بەستن بە هێڵی پێوەندە زەرووری بۆ بەرگری لە ڕووداوی هاوشێوەیە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بیانووەکانی ئیسرائیلی بۆ ئەو بابەتە قبووڵ نەکردووە.

News Code 22147

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =