سەرەڕای گەمارۆکان درێژە بە هاوکاری لە گەڵ ئێران دەدەین

وەزیری وزەی ڕووسیا لە ئێران وەکوو شەریکێکی ئابووری دێرینە ناوی برد و وتی هاوکارییە دوو لایەنەکان تەنانەت بە سەپاندنی گەمارۆوە نوێیەکانیشەوە هەر درێژەیان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیتارتاس، ئەلەکساندر نواک وەزیری وزەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە بڕیاری مسکۆ بۆ درێژە دان بە هاوکارییەکانی لە گەڵ ئێران پاش سەپاندنی دووبارەی گەمارۆکان هەواڵی دا.

ناوبراو لەم بارەوە وتی: ئەگەر گەمارۆی نوێش بسەپێندرێت، ئێمە هەر درێژە دەدەینە هاوکارییەکانمان لە گەڵ ئێران.

نواک زیادی کرد: پێمان خۆشە درێژە بدەینە هاوکارییەکانمان لە گەڵ ئێران کە شەریکی ئابووری دێرینەمانە. بەدڵنیاییەوە، پێویستمان بە دۆزینەوەکان شێوەگەلێک لە هاوکارییە بۆ بە ئاکام گەیاندنی پڕۆژە هاوبەشەکانمان.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە بەردەوام لە گەڵ بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لە پێوەندیدایە و هیوادارە کە دیدارێکی لە گەڵ ئەو هەبێت لە ڕۆژی چوارشەممە.

نواک راشیگەیاند: ئەگەر سەفەری ئەمڕۆی زەنگەنە ئەنجام ببێت؛ سەبارەت بە هاوکارییەکان قسە دەکەن و هەلی پێوەندییە دوو لایەنەکان دەرەخسێت.

News Code 22146

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =